هێزه‌کانی سه‌ربه ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سێ بنه‌ماڵه‌ی کورد له گوندی “قه‌ره‌گوڵ” سه‌ربه شاری مه‌هاباد و بێ رێزییان پێده‌که‌ن.
به پێی راپۆرتی گه‌یشتوو به ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان وکورد هێزه‌کانی سه‌ر به ئیتلاعاتی رێژیم له گوندی قه‌ره‌گوڵ هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سێ بنه‌ماڵه‌ی” یوونس حه‌سه‌ن پوور،بایزید حه‌سه‌ن پوور و ئه‌سعه‌د حه‌سه‌ن پوور” و به‌شێوه‌یه‌کی ناشیاو بێ رێزییان پێده‌که‌ن. له‌و هێرش کردنه‌دا دوای پشکنێنی که‌لوپه‌له‌ی ئه‌وسێ کەسە، به بنه‌ماڵه‌کانیان ڕاده‌گه‌ێنن که کوره‌کانیان ده‌بێ له زوو ترین کات خۆیان به ئیتلاعات بناسێن و ، تائێستاش ڕوون نه‌بۆته‌وه ئه‌م هێرش وهه‌ره‌شه کردن و پشکنێنیه به چه تاوان و مه‌به‌ستێک بووه!
شایانی باسه که هه‌ر به‌وشێوه له هه‌واڵه‌کانی پێشووتر له ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان وکورد باس کرا له شه‌وی پێنج شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر دوو هاووڵاتییه‌کی دیکه خه‌ڵکی گوندی قه‌ره‌گوڵ به ناوه‌کانی “عه‌لی به‌رناسر وحسێن حه‌مزه‌پوور”له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی رێژیمه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌کرێن و بۆ شوێنی نادیار ده‌گوازرێنه‌وه و تائێستاش بنه‌ماڵه‌کانیان ئاگاداری چاره‌نووس و شوێنی ڕاگرتنیان نین.
جێ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه ماوه‌یه‌که له شاره جیاجیاکانی کوردستان هێزه ئه‌منییه‌کانی رێژیم ده‌ستیان داوه‌ته ده‌سبه‌سه‌رکردنی لاوان وکه‌سانی چالاک، کە به تاوانی هه‌بوونی پێوه‌ندیی له گه‌ڵ دژبه‌رانی نیزام، ده‌سبه‌سه‌ر و بێ سه‌روشوێن ده‌کرێن.