لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مێنی به‌جێماوی كۆماری ئیسلامی پاش چه‌ند ساڵ نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافیه‌كانی مرۆڤ له كوردستان عه‌بدولقادر ڕۆسته‌می له شاری سنه پاش چه‌ند ساڵ ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی چڵككردنی جه‌سته‌ی و كه‌م ئه‌ندامی به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین ڕۆژی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش عه‌بدولقادر ڕۆسته‌می له كۆنه پایه‌گایه‌كی كۆماری ئیسلامی له “سووركوڵ”ی سه‌ربه كه‌ڵاته‌رزانی پارێزگای سنه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین به‌شێك له ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی له‌ده‌ستدا بوو. ناوبراو به هۆی كه‌مئه‌ندامبوون و چڵككردنی ئه‌ندامانی له‌شی له نه‌خۆشخانه‌ی سنه ماڵاوایی له ژیان كرد.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا له ڕه‌وتی خاوین كردنه‌وه‌ی مه‌یدانی مین له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی ئێم ١٤ دو كه‌س له كارمه‌ندانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین به ناوه‌كانی عه‌لی عه‌لیكه‌ره‌می و محه‌ممه‌د ئیبراهیمی به توندی بریندار بوون و عه‌لی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرماشان و محه‌ممه‌دیش بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری تاران نێردراون. له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا ئه‌مه سێهه‌مین قوربانیی مینه چێندراوه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه.