كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ڕێگرییان له گرتنه‌وه‌ی ماده‌ی‌١٣٤ی سزای ئیسلامی بۆ به‌ندكراوی سیاسیی كورد محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی كرد.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا وه‌ڵامی داواكاریی به‌كاریهێنانی ماده‌ی ١٣٤ی سزای ئیسلامیی محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی “بیرجه‌ند” نه‌دراوه‌ته‌وه‌و ، شیمانه‌ی ئه‌مه ده‌كرێ كه ناوبراویان له‌م گرتنه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه بێبه‌شكردبێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی عه‌بدوڵاهی گوتی: سه‌ره‌ڕای زیاتر له ١١ ساڵ مانه‌وه‌ی به به‌ندیخانه، به‌پێی قانوونی سزاكانی ئیسلامی ناوبراو ده‌بێ به‌مه‌رج ئازاد بكرێ، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ئیتلاعات تا ئێستا داواكاریی ناوبراو بۆ ده‌زگایی قه‌زایی نه‌نێردراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ٥ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵاهی، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له زیندانی بیرجه‌ند، به‌دانانی بارمته‌ی ١٠٠ میلیۆن تمه‌نی ١٢ ڕۆژیان مه‌ره‌خه‌سی پێدابوو. ناوبراو تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌باره‌ت به بارودۆخی خراپی خۆی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه‌و ته‌نانه‌ت مانیشی له خواردن گرتووه.
محه‌ممه‌دئه‌مین پاییزی ساڵی ١٣٨٤ ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ١٥ مانگ ناڕوونیی بارودۆخی ناوبراو له دادگای ئینقلاب له شاری مه‌هاباد تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی هاوكاریی كاریگه‌ر و چه‌كداریی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژ به كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها پروپاگه‌نده دژی ڕێژیم دادگایی كرا و به‌گشتی حوكمی ١٨ ساڵ زیندان له دوورخراوه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پا و بۆ زیندانی ته‌به‌س نێردرا.
شایانی باسه كه برای محه‌ممه‌دئه‌مین ١٨ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ٥ به‌ندكراوی دیكه له به‌ندیخانه‌ی ده‌ریایی ورمێ به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام بۆ ژووری ئینفرادیی هه‌مان زیندان گواسترانه‌وه و به‌یانیی ڕۆژی ١٩ی گەلاوێژ ملیان به په‌تی ئێعدامه‌وه كرا.