سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕاگه‌یاندندووه ده‌یان میلیارد تمه‌ن له ژێر ناوی “مافی كۆڵبه‌ری” به دانیشتووانی سنووره‌كان دراوه به‌ڵام به‌كرده‌وه تاقه قڕانێك نه‌هاتووه‌تە گیرفانی كۆڵبه‌رانه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ته‌نیا له پارێزگای كرماشان ڕاگه‌یه‌ندرابوو كه ٦٠ میلیارد ریاڵ بۆ بنه‌ماڵه سنوورنشینه‌كان ته‌رخان كراوه.
سه‌ره‌ڕای بوونی چالاكانی مه‌ده‌نی، باس له گه‌نده‌ڵیی میلیاردیی ته‌عاونیی سنوورنشینه‌كانی ده‌كرێ و ده‌ڵێن: به میلیارد پاره‌ی خه‌ڵكی سه‌ر سنووره‌كان به هۆكاری لاوازیی كاربه‌ده‌ستانی پارێزگا و نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی نه‌گه‌یویشتووته ده‌ستیان و داهاتی ئه‌م سنوورانه‌ش ده‌ڕژێته گیرفانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی هه‌لپه‌رست.
“شه‌هاب ناردی” نوێنه‌ری هه‌ورامان له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی: له دابینكردنی سامان و ئیمكانات هه‌موومان یه‌كسانین و له جێبه‌جێكردنی قانوونی مه‌عامه‌له‌كانی سنووری كه قه‌راربوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووریی خۆڕاگریی سه‌دی ٢٥وه‌ك نه‌هێشتنی دیارده‌ی په‌راوێزنشینی هاوكاریی ٢٨ ته‌عاونیی خه‌ڵكی سنووره‌كان به ٣١٢ هه‌زار ئه‌ندام له كرماشان بكرێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه به‌ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندرابوو، هاورده‌ی ٥٨ جۆری كاڵا و شتومه‌ك له سنووری پیرانشار و ورمێ ئازاده، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر له‌سه‌ر كاغه‌ز مایه‌وه ته‌نیا قسه‌یه‌ك بوو كه له زاری كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ده‌رهات.
له لایه‌كی دیكه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی ڕاگه‌یه‌ندنه‌كان له زمان ڕه‌سووڵ خزری نوێنه‌ری شارە‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شت ده‌ڵێن ناوبراو ڕایگه‌یاندوه كه پاش به‌دواداچوون و ماندووبوونێكی زۆر به هاوكاریی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار توانیمان ٥٨ بابه‌ت هێنان و بردنی شتومه‌ك بۆ كۆڵبه‌رانی سنووره‌كان ئازاد بكه‌ین. ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌م قسانه‌ی كردووه كه ڕۆژ نییه كه‌س یان كه‌سانیێك له سنووره‌كانی ئێران، عێراق و توركیه به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بریندار یان نه‌كوژرێن.