خەڵکی شارۆچکەی “شاینی” سەربە شاری کامێران دژ بە پەرەسەندنی کڕین وفرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەو شارۆچکەیە خۆپێشاندانێكیان وەرێ خست.
لە حەوتووی ڕابردوودا، لە درێژەی چالاکییە مەدەنییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی شارۆچکەی “شاینی” بۆ نا وتن بە مافیای مادەهۆشبەرەکان هاتنەسەرشەقام و خوازیاری بەربەرەکانی کردنی جیددی بەرپرسان بوون بەرانبەر بە کارەساتی ئیعتیاد کە چیتر بە کەمتەرخەمییەوە لە گەڵ ئەم کێشە زیانبارە کۆمەلایەتییە هەڵسوکەوت نەکەن.
ئەم خۆپێشاندانە لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی دیکەی شارەکانی مەریوان و بانە، نیشان لە پەرەسەندی چالاکیی مەدەنیی ومافخوازانەیە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.