بهشێکی بهرچاو له چالاکانی شاری بانه لە درێژەی نارەزایەتیەکان سەبارەت بە کوشتاری بێ بەزەییانەی کۆڵبەرانی کورد، به رێکخستنی کهمپهینێک له ژێر ناوی”ههموومان دهنگی کۆڵبهرانی سهر سنوورین” بهرانبهر به سناریۆی کۆڵبهرکوشتن لهسهر سنوورهکانی کوردستان ههڵویستیان گرت و لهم بارهوه ڕاگهیهنداروێکیان بڵاوکردوه.
ئەوان دەڵێن: “کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکان لە سنوورەکانی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی رۆژانە و هەموو رۆژێك ئێمە شایەدی تراژیدیایەکی لەم چەشنەین.”
ههروهها له درێژهی ئهو بانگهوازهدا له خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە بۆ گەیاندنی هەرچی بەرفرەوانتری دەنگی نارەزایەتیی خۆیان داوای مانگرتنی گشتیی دهکهن بۆ ئەوەی چیتر رۆڵەکانی کورد نەبنە قوربانی با رۆژی شەممە ١٦ڕهزبهر ئیرادەی خەباتکارانەمان نیشان بدەین و دەنگی کپ کراوی کۆڵبەرانی سەر سنوور بگەیەنینە گوێی هەموو بەرپرسان و دەسەڵاتداران و نا بڵێین بە کوژران و بریندار کردنی کۆڵبەرانی سەر سنوور.”
فهرموون له گهڵ دهقی ئهو ڕاگهیهندراوه.
بازاڕیان، کۆڵبەران و کاسبکاران
کرێکاران و زەحمەتکێشان
هەر وەک هەمووان ئاگادارن کوشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامیەکان لە سنوورەکانی کوردستان بووەتە دیاردەیەکی رۆژانە و هەموو رۆژێك ئێمە شایەدی تراژیدیایەکی لەم چەشنەین.
لە ساڵی رابردووەوە بە دەیان و بگرە سەدان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی بانە لە لایەن هێزە ئینتزامیەکانەوە تەقەیان لێكرا و کوژران بەڵام هیچ کەس دەنگمانی نەبیست.
بۆ ئەم مەبەستە ئێمە کۆمەڵێك لە چالاکانی مەدەنی شاری بانە بە دروستکردنی کەمپەینی “هەموومان دەنگی کۆڵبەرانی سەر سنوورین” رۆژی شەممە وەک مانگرتنی گشتی رادەگەیەنین و داوا لە ئێوە خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە دەکەین بۆ ئەوەی چیتر رۆڵەکانی شارەکەمان نەبنە قوربانی با رۆژی شەممە ئیرادەی خەباتکارانەمان نیشان بدەین و دەنگی کپ کراوی کۆڵبەرانی سەر سنوور بگەیەنینە گوێی هەموو بەرپرسان و دەسەڵاتداران و نا بڵێین بە کوژران و بریندار کردنی کۆڵبەرانی سەر سنوور.
بەشداریتان لەو مانگرتنە پشتیوانی لە دەنگی کپ کراوی کۆڵبەرانی سەر سنوور و مەحکوم کردنی کردەوەی نامرۆڤانەی هێزە ئینتزامیەکانە.
رۆژی شەممە، ١٧ رەزبەر بە داخستنی دوکان و بازارەکانتان لە چوونە سەر کار خۆ ببوێرن با بە دەنگی یەکگرتووانەی خۆمان هەستی مرۆڤایەتی دونیا بجوڵێنین.
کەمپەینی “هەموومان دەنگی کۆڵبەرانی سەر سنوورین”
١٤ رەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی