کچە کوردێکی تەمەن ١٥ساڵ خەڵکی گوندی “نێروێ” سەربە نۆدشەی شاری پاوە بە هۆی ئەوەی کە “شناسنامە”ی ئێرانیی پێ نیە لە درێژەدان بە خوێندن بێ بەش کرا.
یەڵدا رەزایی بە هۆی سیاسیی بوونی بنەماڵەکەی کە ماوەیەک لە باشووری کوردستان ژیاون و دەمێکە گەڕاوەنەتەوە بۆ رۆژهەلاتی کوردستان لە کاتی ناونووسی کردنی قوتابخانەکان چونکە ناسنامەی ئێرانیی نەبووە لە خویندن بێبەش دەکڕێ.
ئەندامێک لە کەسوکاری یەڵدا رەزایی رایگەیاند کە نەبوونی ناسنامە بیانوویەکە کە ڕیگریی بکەن لە درێژدان بە خوێندن و بەم جۆرە دەیانهەوێت بنەماڵەی یەڵدا رەزایی ئازار بدەن
بە پێی قسەی شاهیدحالان ئەوکچە کوردە بە هۆی سیاسیی بوونی بنەماڵەکەی لە درێژەدان ومافی خوێندن بێ بەش کراوە.