پاشنێوەڕۆی ١٣ی رەزبەر مێرمندالیکی تەمەن شانزە ساڵان بە ناوی جیهانگیر میری خەڵکی گوندی “درویان”ی شاری سەقز بە چەک دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لە دەست دا.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کەم ئەو تازە لاوە بە هۆی گرفتی ماڵییەوە خۆی کوشتوە.
سەبارەت بە پەرەسەندنی رێژەی خۆکوژییەکان لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان نوینەرێک لە مەجلیسی ئێران ماوەیەک لەمەوپێش کێشی ماڵی و دەسکورتی بە هۆکاری خۆکوژی لە ئێران زانی. رێژەی خوکوژییەکان رووی لە ئاقاریکی مەترسیدارەو کارناسان بە کارەساتیکی کۆمەلایەتی دەزانن کە تائێستا هیچ ناوەندیک بە جیددی ئاوری لێ نەداوەتەوە.
جێ ئاماژەیە کە تەنیای لە ٧مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ١٢حاڵەتی روودوای خۆکوژی رووی داوە لە شاری سەقز و هۆکاری ئەم رووداوانە بۆ کێشەوگرفتی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە.