عوسمان حەقی، کوڕی مەولوود، خەڵکی گرکاشانی ناوچەی شنۆ، کۆچی دوایی کرد. عوسمان حەقی کە برای پێشمەرگەی شەهیدی حیزب حەسەن حەقی بوو، بۆ کار کردن هاتبووە باشووری کوردستان. ڕۆژی ١٤ی ڕەزبەر بە هۆی نەخۆشیی ڕاوەستانی دڵ کۆچی دوایی کردو تەرمەکەی لە هەرێمی کوردستانەوەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە حەسەن حەقی برای کۆچکردوو عوسمان حەقی پێشمەرگەی هیزی سمکۆ بوو کە ساڵی ١٣٦١ لە ئاوایی خەڵیفەی نزیک مەهاباد شەهید بوو.
ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عوسمان حەقی، سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی، خەڵکی گرکاشان و هەموو خەڵکی ناوچەی شنۆ دەکا.