سەرلەبەیانی چوارشەممە ١٤ رەزبەر بەشیکی زۆر لە مامۆستایان و فەرهەنگییانی شارەجیاجیاکانی ئێران هاوکات لە گەڵ رۆژی مامۆستا لە ئێران دەستیان دایە نارەزایەتی ومانگرتن.
ئەم مانگرتنی مامۆستایان بۆ نەزمبوونی داهات ودۆخی نالەباری ژیانی مامۆستایان دەگەڕێتەوە. کە چەند ساڵیکە بەشیوەی بەربڵاو دەست دەکەن بە مانگرتن و لەم پێوەندیەش چەندین مامۆستای ناڕازی لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەسبەسەرکراون.
لە درێژەی ئەم مانگرتنانەدا رۆژی چوارشەممە لە تاران و شیرازو شارەکانی دیکەش مامۆستایان هاتنە سەرشەقام و خوازیاری چارەسەر بوونی گرفتەکانیان بوون بە گوتەی مامۆستایەک سەرەبەیانی چوارشەممە ١٤ی رەزبەر هیزەئەمنیەکان و لیباس شەخسییەکان لە شوینی مانگرتنەکاندا بڵاوبوونەتەوە و تەنانەت چەند رۆژ پێشتریش لە رێگەی تلیفۆن ونامەوە هەرەشەیان لە بەشیک لە مامۆستایان کردوە.
چی ئاماژەیە کە حەوتوویەک لەمەوپێش بەشێک لە رێکخراوە سنفییەکانی مامۆستایانی ئێران سەبارەت بە بەرێوەچوونی مانگرتن بانگەوازێکیان بلاوکردوە.لەوبانگەوازەدا خوازیاریی چارەسەری وگرینگی دان بە گرفتەکانیان بوون. کە دەوڵەتی حەسەن روحانی سەرەڕای وادەو بەڵێنیەکانی لەم بارەوە بێ دەنگیی ڕاگرتووە.