سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی نوێی خۆیدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و ڕه‌وتی ئێعدام، سزای لێدانی قامچی، ده‌سبه‌سه‌ركردنی له خۆڕایی خه‌ڵك، دادگاییكردنی ناعادڵانه، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه له گرتنگه‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندی نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
“بان كی مون” له‌م ڕاپۆرته‌دا به توندی ڕه‌خنه‌ی له ڕه‌فتاری كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیی تاکەکەسیی، ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی و هه‌ڵاواردن دژی ژنان و كه‌مینه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گرت.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه له نیوه‌ی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ لانیكه‌م ٢٠٠ كه‌س به ئاشكرا له ئێران ئێعدام كراون كه زۆربه‌یان پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها تا ئێستا ٤ هه‌زار سه‌رباز و هێزی ئه‌منیه‌تیی ڕێژیم به هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر كوژراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه زۆربه‌ی ئێعدامكراوان له دادگایه‌كی فهرمایشیی چه‌ند خولهكیدا دادگایی كراون و حووكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه.
هه‌ره‌ها له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر مێرمنداڵان، هه‌ڵسوكه‌وتی خراپ و نامرۆڤانه‌ی گرتنگه‌كانی ئێران كرد و گوتی: بۆ نموونه زێنه‌ب جه‌لالیان چالاكی سیاسیی كورد له سه‌رده‌می ده‌سبه‌سه‌ركرانی لێی درابوو و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر درابوو.
بان كی مون له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێ پێشێلكردنی ئازادی ڕاده‌ربڕین، ده‌سبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكانی ئینترنێتی و هونه‌رمه‌ندان، پێشێلكردنی مافی په‌نابه‌رانی ئه‌فغان و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی له تاوانه‌كانی دیكه‌ی كۆماری ئیسلامین و به توندی مه‌حكوومی كردن.
له لایه‌كی دیكه‌ش ئێران ده‌ڵێ: ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی بانكی مون هیچ ئیعتبارێكی نییه.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له كاردانه‌وه‌ی ڕاپۆرتی بان كی مون، سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له ئێران ده‌ڵێ ئه‌م ڕاپۆرته “زاڵمانه، ناعادڵانه و به ته‌واوی سیاسییه”.
ناوبراو ڕۆژی رابردوو له‌م باره‌یه‌وه گوتی “وه‌ها ڕاپۆرتێك له بنه‌مادا له ڕوانگه‌ی كۆماری ئیسلامییه‌وه هیچ ئیعتبارێكی نییه.