به‌پێی موتاڵای نوێی سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسێف) و بانكی جیهانی، له ئاستی جیهاندا ٣٨٥ میلیۆن منداڵ له ژێرهێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.
له نوێترین ڕاپۆرتی خۆی كه رۆژی ١٣ی ئه‌م مانگه بڵاوكرایه‌وه هاتووه كه زۆربه‌ی منداڵانی هه‌ژار له باشووری سه‌حرای ئافریقا و هه‌روه‌ها له باشووری ئاسیا و به تایبه‌ت له وڵاتی هیند نیشته‌جێن.
به‌م پێیه له ساڵی ٢٠١٣ له هه‌ر ٥ منداڵ یه‌ك كه‌سیان له وڵاتانی له حاڵی گه‌شه به تێچووی نێونجیی كه‌متر له ٧٠/١ یورۆ له ڕۆژێكدا بۆ هه‌ر منداڵێك ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له بابه‌ت گه‌وره‌ساڵانه ئه‌م ڕێژه‌یه نیوه ده‌كرێ. یانی له‌هه‌ر ١٠ كه‌س كه‌سێك به‌م تێچوویه ژیانی رۆژانه‌ی به‌سه‌ر ده‌با.
یونیسێف بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕاپۆرته ئاماری وڵاتانی به‌كار هێناوه و له كۆی گشتیی سه‌دی ٨٣ی حه‌شیمه‌تی جیهانی له‌خۆوه گرتووه.وڵاتی ئێرانیەک لەو ولاتانەیە کە دۆخی منداڵان بەتایبەتی منداڵانی سەرشەقام لە ئاستێکی قەیراناویی‌دایە وناوەندە پێوەندییدارەکان بە دیاردەیەکی مەترسی داری دەزانن لە کۆمەڵگەی ئێران