به‌ڕێوه‌به‌ری پایه‌گای فه‌رهه‌نگی، مێژوویی هه‌ورامان گوتی: په‌روه‌نده‌ی سه‌ره‌تایی تۆماركردنی جیهانیی هه‌ورامان ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی پێویست پشتیوانیمان لێ بكرێ و بوودجه‌مان بۆ دابین بكرێ ساڵی ٢٠١٧ بۆ ڕێكخراوی جیهانیی یۆنیسكۆ ده‌نێردرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی پێوه‌ندی گشتیی پایگای فه‌رهه‌نگی، مێژوویی هه‌ورامان، “پویا تالیب نیا” لەم بارەوە ڕاگه‌یاند كه ئه‌وله‌وییه‌تی سه‌ره‌كیی ناوچه‌ی هه‌ورامان پاراستنی پێكهاته‌ی سوننه‌تی و میراتی فه‌رهه‌نگییه، گوتی له ڕه‌وتی تۆماركردنی جیهانیی هه‌ورامان‌دا هه‌نگاوی یه‌كه‌م پێش‌گرتن به گۆڕینی پێكهاته‌ی مێعماری و پاراستنی هێندێك له فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی خه‌ڵكی ناوچه‌یه.
هه‌ره‌ها ناوبراو گوتی: به‌پێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه كه له لایه‌ن كه‌وناراناسان له ساڵی ٢٠١١ كرا تا ئێستا گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له بواری مێعماریی شاری هه‌ورامان كراوه به‌ڵام ده‌بێ كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری ئه‌مشاره ده‌سكاری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م شاره بوه‌ستێنن.
تالیب‌نیا وێڕای ئاماژه به كه‌رتی گه‌شتیاری و سه‌ردان خه‌ڵك بۆ ئه‌م شوێنه مێژووییه گوتی ده‌بێ به هاوكاریی كاربه‌ده‌ستان هه‌موو هه‌واڵه‌كانمان بۆ پاراستنی ئه‌م شوێنه بخه‌ینه پاڵ یه‌ك.
جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی فێركردن، په‌ره‌پێدانی پیشه‌ی ده‌ستی و په‌ره‌سه‌ندنی كه‌رتی گه‌شتیاریی فه‌رهه‌نگی له به‌رنامه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی: له لایه‌ن 80 ئاوایی ناوچه‌ی هه‌ورامان پیشتیوانیمان لێ ده‌كرێ. ئه‌وله‌وییه‌تی ئێمه ئه‌م ئاو‌اییانه‌ن كه پتانسیه‌لی گه‌شتیارییان هه‌یه و له هه‌وڵی ئه‌مه داین كه به فێركردن و ڕاكێشانی بوودجه‌ی میللی و پارێزگا له بواری گه‌شه‌ی ناوچه و پاراستنی فه‌رهه‌نگ و مێژووی ئه‌م ناوچه‌یه دابین بكه‌ین.