به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆڕی ئاشتیی نیجریه داوای له دام‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه وێڕای داخستنی باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌م وڵاته‌دا، به‌دواداچوون به باڵوێزی پێشوو كۆماری ئیسلامی به هۆی ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاته‌كه‌ی بكا.
“ئاڵفونوس ئوكه‌مه”، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆری ئاشتیی نیجریه وێڕای‌تاوانباركردنی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری وڵاته‌كه‌یان، داوای كرد كه باڵوێزخانه‌ی ئێران له “ئه‌بوجا”ی پێته‌ختی ئه‌م وڵاته دابخا. ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه “سه‌عید كوزه‌چی” باڵوێزی پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران له نیجریه‌ی به‌هۆی ده‌ستبردنی بۆ توندوتیژی تاوانبار كرد و ناوبراو به هه‌ڵایسانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌رته‌شی نیجریه و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وڵاته‌كه‌ی له ساڵی 2015 تاوانبار كرد.
ناوبراو داوای له داموده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تاوتوێ بكه‌ن و وێڕای به‌دواداچوونی سه‌عید كوزه‌چی، باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامیش له ئه‌بوجای پێته‌ختی نیجریه دابخه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌وه وێب‌سایتی نیجریه نیوز كۆماری ئیسلامیی به دامه‌زرێنه‌ری داعش و تیرۆریزمی جیهانی تاوانبار كرد و هه‌روه‌ها نووسیی كه خه‌ڵكی نیجریه نایانهه‌وێ له‌وه زیاتر وڵاته‌كه‌یان پێوه‌ندیی به كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه هه‌بێ