فه‌رمانده‌ی یه‌گانی پاراستنی لێره‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئێران گوتی له ماوه‌ی ٦مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ٢٩٠٠ هێكتار دارستان و ٩٢٠٠ هێكتار له له‌وه‌ڕگه‌كانی ئێران سووتاون.
سه‌رهه‌نگ قاسم سه‌بز عه‌لی له بابه‌ت ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی لێره‌وار و له‌وره‌ِگه‌كانی له ماوی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ گوتی له‌م ماوه‌یه‌دا سووتانی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كان سه‌دی ٣٧ دابه‌زیوه. ساڵی ڕابردوو ٥١٤ بابه‌ت ئاگر له لێره‌واره‌كان به‌ربوو كه ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه ٣٢٦بابه‌ت بووه به‌ڵام له‌وه‌ڕگه‌كان سه‌دی ٣٦ به‌رزبۆته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی له بواری پانتایی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له لێره‌واره‌كان سه‌دی ١٢ دابه‌زیوه و به‌ڵام له له‌وه‌ڕگه‌كانی سه‌دی ٣٥ به‌رزبۆته‌وه.
ئاستی سووتانی لێره‌واره‌كان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٣٣٠٠ هێكتار و ئه‌مساڵیش ٢٩٠٠ هێكتار گه‌یشتووه، له‌وه‌ڕگه‌كانیش له ساڵی ٩٤ زیاتر له ٦٨٠٠٠ هێكتار بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌م ڕێژه‌یه بۆ ٩٢٠٠ هێكتار به‌رزبۆته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رهه‌نگ سه‌بزعه‌لی ده‌ڵێ زۆربه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی پارێزگاكانی سنه، ئیلام و خوزستانی بۆ كێشه‌ی قه‌ومی و قه‌بیله‌یی و ته‌نانه‌ت “دژه ئینقلابی” گه‌ڕانده‌وه.
هه‌ره‌ها ناوبراو گوتی ٢٠ تا ٥٠ ساڵ پێویسته كه خه‌ساره‌تی سووتانی لێره‌وار و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئێران قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
شایانی باسه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به بیانووی جۆراوجۆری وه‌ك بوونی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه و ئاگرتێبه‌رانی خه‌ڵك بۆخۆیان به گولله‌ی گڕدار زۆربه‌ی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی ئه‌م ناوچانه‌یان ئاگر ده‌دا و كه زۆربه‌ی كووژاندنه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه له لایه‌ن چالاكانی ژینگه پارێزییه‌وه ده‌كرا.