سه‌رچاوه‌یه‌ك له مۆسكۆ و بێرلین گه‌ڵاڵه‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌دیان ئاشكرا كرد.
ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی فیزیل له بێرلین ده‌ڵێ :له‌وانه‌یه ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه له ماوی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا جێبه‌جێ بكرێ.
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ڕاگرتنی هاوئاهه‌نگیی واشنگتۆن و مۆسكۆ و به‌رده‌وامیی پێشڕه‌ویی ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری حه‌له‌ب ناتۆی ناچار كردوه كه بیر له وه‌ها شتێك بكاته‌وه كه دژ به عه‌مه‌لیاتی به‌ربڵاوی نیزامیی ئه‌رته‌شی سووریه.
هێندێك له چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن: ململانێی نێوان دێموكرات و كۆماریخوازه‌كان و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ترامپ ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی بۆسه‌ر سووریه‌ی به‌رزكردۆته‌وه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ڕایگه‌یاندبوو كه كۆبوونه‌وه‌ی بێرلین به به‌شداریی كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا، بریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا و فه‌رانسه سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریه به‌ڕێوه‌چوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات ڕۆژنامه‌ی ڕووسیی، “ئیزۆستیا” ده‌نووسێ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیه گه‌ڵاڵه‌یه‌كی نیزامی و سیاسیی له‌باره‌ی پاشكه‌شه‌ی ئا‌مریكا له تووێژه‌كانی سووریه ئاماده كردبوو.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له زمان دیپڵۆماسێكی پله به‌رزی رووسییه‌وه ده‌نووسێ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی “ب”ی ئا‌مریكا له‌به‌ر چاو گیراوه و هه‌موو هه‌وڵه‌كانمان له چوارچێوه‌ی پشتیوانی كردن له ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده.
پێشتر كاربه‌ده‌ستێكی ڕووسیش گوتبووی ئا‌مریكا ده‌یهه‌وێ له‌م به‌ینه‌دا ئاژاوه بگێرێ.
به‌قسه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه، هه‌ر چه‌شنه هێرشێكی ڕاسته‌وخۆی ئا‌مریكا بۆسه‌ر ئه‌رته‌شی سووریه و گۆڕانكاریی بنه‌ڕه‌تی له‌م وڵاته‌دا بكرێ، نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌گۆڕێ.