بۆ هه‌رکه‌سێ،
ته‌نیا جارێ زه‌نگوڵه‌ی کلیسا ده‌زرینگێته‌وه
هه‌رکه‌س له ژیاندا ته‌نیا جارێک
ده‌بێته خاوه‌ن دایک.
هه‌ناسه‌ی مرۆڤ، ته‌نیا جارێ له ژیاندا ده‌وێستێ و ده‌کوژێته‌وه.
خۆشاوی عه‌شقیش، ته‌نیا جارێ ده‌خورێته‌وه.
من یه‌که‌مجار ئه‌وه‌م له‌وێ دیت، له ره‌وه‌زه‌کان، له‌سه‌ر چیاکانی کاریچه،
دڵم له‌جێوه بوو به هه‌زار پارچه.
بیرێک به خه‌یاڵمدا هات و تێپه‌ڕی:
که چۆن قورس و قایم ڕاده‌گیرێ،
فه‌رمانی عه‌شق و به‌خته‌وه‌ری!
هه‌ڵبه‌ت خه‌راپی ئه‌وجۆره خه‌یاڵانه له‌وه‌دا،
له‌ده‌ست ده‌رده‌چن و بارده‌که‌ن و زۆر خۆناگرن،
هه‌ڵده‌کشێن و به‌ره‌و به‌رزایی ده‌ڕۆن و ده‌فڕن.
ئه‌وکاته من ده‌مێنمه‌وه، به‌دیار ئازارێکی قورس و به‌ژان
چونکه به‌بێ هیچ شادییه‌ک،
ده‌بێ ئه‌وجاریش ده‌ربازبم له گه‌رده‌لوول و تۆفان.
ڤێنیزێلۆس زێرڤێئاس
و: عه‌لی فه‌تحی
تێبینی: شاعیر یه‌که‌مجار چاوی به پێشمه‌رگه (پارتیزانه‌کان) که‌وتووه که له چیاکانی ئاوایی کاریچه وهسهرکهوتوون. ئه‌و پارتیزانه یونانیانهی توانیویانه ناوچه‌که له‌ژێر ده‌ستی فاشیسته‌کانی ئیتالی ده‌ربێنن و رزگاری بکه‌ن.