محەممەد خەزعەلی کە بەیەکێک لە دژبەرانی سیاسەتی کارەبەدەستانی ڕژیم ناوی دەبرێ، لە وتەیکدا کە لە پێگە ئینتێرنێتی و تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بووەتەوە، ئۆباڵی دامەزرانی ڕیکخراوی توندڕەوی داعشی خستووەتە ئەستۆی “قاسم سولەیمانی”.
لێپرسراوی سوپای قودسی ڕژیم و وتوویەتی: ئەگەر کارە نابەجێ و پشتیوانییە ناڕەواکانی قاسم سولەیمانی نەبوایە داعش هەر لە بنەڕەت دا درووست نەدەبوو. خەزعەلی، قاسم سولەیمانی بە کەسێکی گێل و دەبەنگ ناو دەبا و دەڵێ: سەرلەشکر سولەیمانی گێلە و ئاگای لەوە نیە کە دامەزرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ لێدانی داعش و سوپای قودسە. ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا بە ئاماژە بە وتەی کاربەدەستانی ڕژیم لە پەیوەندی لەگەڵ پشتیوانی لە بەشار ئەسەد و حکومەتەکەی دا دەڵێ: کاربەدەستانی ئێران دڵیان بەوە خۆشە لە کە کاتی سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی دا و لە کاتێکدا سەدان هەزار کەس خەڵکی وەزاڵە هاتووی سوریە گەشتبوونە بن دیواری کۆشکەکانی بەشار ئەسەد و خەریک و کۆشکی بێدادیی بڕووخێنن، بەلام ئەوان دەڵێن؛ کە ئێمە نەمانهێشت بڕوخێ. کاربەدەستانی سوپای قودس پێیان وایە کارێکی باشێان کردووە، ئیتر بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەوان دژ بە خەڵکی سووریە ڕاوەستاون و لە ئێستادا ملیۆنەها کەس لە سووریە، دژی ڕژیمی ئیسلامیی ئێڕانن ئۆباڵی ئەو هەموو کوشتنو خوێن ڕشتنانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان. ئێران لە ئیستادا خاوەنی لاوازترن پێگەیە نەک تەنیا لە سووریە، بەڵکوو لە ناو هەموو خەڵکانی ناوچەکە دا.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانی دا وتوویەتی: تەواوی سیاسەت و کار و کردەوەی ئێمە بوونەتە بارمەتی دەستی سپای پاسداران و تەنانەت سپا بەیتی ڕێبەریشی بە بارمتە گرتووە.