چاوپێكه‌وتنی عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامیی و زیگمار گابریێلی جێگرسه‌رۆكی سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان و وه‌زیری ئابووری ئاڵمان، كه قه‌رار بو دوێنی به‌ڕێوه بچی، هه‌ڵوه‌شایه‌وه.هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاندرا كه “جه‌واد زه‌ریف”یش له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئاڵمانی چاوپێكه‌وتن ناكات.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆڕته، زیگمار گابریێلی جێگر سه‌رۆكی سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان و وه‌زیری دارایی ئه‌و وڵاته، حه‌وتووی ڕابردوو پێش ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئێران بكات ڕایگه‌یاندبوو ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ته‌نیا به مه‌رجی، به فه‌رمی ناسینی ئیسڕاییله له‌لایه‌ن ڕژیمی تارانەوە.
هه‌روه‌ها وتبووی: له سه‌ردانه نزیكه‌كه‌ی خۆی بۆ تاران باس له ڕۆڵی ڕژیمی ئێران له شه‌ڕی سووریا و بارودۆخی مافی مرۆڤیش له ئێران‌دا، ده‌كات.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی تاگس ئیشپیگێلی ئاڵمانی کە نوسیبوی،عه‌لی لاریجانی سه‌رۆك پاڕله‌مانی ئێران ، به هۆی ڕه‌خنه‌كانی زیگمار گابرێلی جێگر سه‌رۆكی سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان، سه‌باره‌ت به دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران، چاوپێكه‌وتنی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وكاربه‌ده‌سته‌ی ئاڵمان، هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
رۆژنامه‌ی ستانداردی ئاڵمانیش له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكدا باسی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرینگ‌ترین به‌رنامه‌ی كاری گابرێل كه چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك پاڕله‌مانی ئێران كرد.
یه‌كێك له وته‌بێژه‌كانی وه‌زیری ئابوری ئاڵمان ڕایگه‌یاند؛ كه هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی چاوپێككه‌وتنه‌كه ناڕوونه.
سه‌رۆكی دەزگای قه‌زاییه رۆژی ڕابردوو وه‌كوو دژكرده‌وه‌یه‌ك به قسه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئاڵمانی ڕایگه‌یاندبوو ، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ێسلامی ئیزن ناده‌ن وڵاتانی وه‌كو ئاڵمان، له كاروباری ناوخۆی ئێران‌دا ده‌ستێوه‌ردان بكه‌ن وهه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندبوو كه من پێشنیارم بۆ ده‌وڵه‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌مان ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵن ئه‌و كاربه‌ده‌ستانه بێنه ناو خاكی ئێران.
ئامۆلی لاریجانی وتی: وادیاره ئه‌وان له خه‌وێكی گران دان و هێشتا نازانن كۆماری ئیسلامی سی وچه‌ند ساڵه له به‌رابه‌ر ئه‌و قسه و هه‌ڕه‌شانه‌دا و له ڕێگای بیروباوه‌ڕه‌كانی خۆی، زه‌ختێكی زۆریان ته‌حه‌موول كردوه.