جێگری كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقیی مه‌جلیس ڕایگه‌یاند كه گه‌ڵاڵه‌یه‌ك به مه‌به‌ستی لابردنی سزای ئێعدام بۆ قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ئاماده كراوه و له لایه‌ن ١٥٠ نویچنه‌ری مه‌جلیس ئیمزا كراوه.
“یه‌حیا كه‌ماڵی” له‌باره‌ی دوایین بارودۆخی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی تاوانبارانی ماده‌ی هۆشبه‌ر گوتی: ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه تا ئێستا ١٥٠ نوێنه‌ری مه‌جلیس ئیمزایان كردوه و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ ٢٠٠ كه‌س هه‌ڵكشێ.
نوێنه‌ری شاری جیرۆفت و عه‌نبه‌رئاباد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی: به‌پێی هه‌لومه‌رجی ئێستا وڵات و به تایبه‌ت له بواری مادده‌ی هۆشبه‌ر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌بێ به‌دوای ڕێگه‌چاره‌یه‌كی باشتر و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ قاچاخچیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بگه‌ڕێین هه‌ر بۆیه پێویسته پێداچوونه‌وه به سزای ئێعدامی قاچاخچیانی ماده‌ی هۆشبه‌ردا بكرێ.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس سه‌باره‌ت به‌م پرسه ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان ده‌ربڕیوه و هه‌روه‌ها پشتڕاستیشی كرده‌وه كه هه‌ر ئێستا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزان و له لایه‌كی دیكه‌ش تاوانبارانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ژێر په‌تی سێداره‌دان و ئه‌گه‌ر به‌خێرایی جێبه‌جێ بكرێ ئه‌م كه‌سانه‌ش لانیكه‌م سزاكانیان بۆ ده‌شكێ و هیوایه‌ك بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جێگری كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقیی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی گوتی: مه‌جلیس به‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدامی كه‌سانێكه كه به ناچار ده‌ستیان بۆ ئه‌م كاره بردوه، به واتایه‌كی دیكه مه‌جلیس له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه كه مافیاكانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و چه‌كوچۆڵ ده‌بێ به‌پێی قانوون ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ بكرێ.ئەم وەخۆ هاتن مەجلیس سەبارەت بە سزای ئیعدام بۆ دوایین راپۆرتی بەرپرسانی نیزام دەگەڕیتەوە کە باس تێچووی سیاسی وماددی سزای ئیعدام دەکەن و ناسەرکەوتووبوونی حووکمی ئیعدام وەک سزایەک بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان.