جێگری كۆمه‌ڵایه‌تیی و پێشگیری له ڕوودانی تاوانی ده‌زگای قه‌زایی ئێران گوتی: سه‌دی ٤٠ی ئه‌م تاوانبارانه‌ی كه له به‌ندیخانه‌كان ئازاد ده‌كرێن دووباره تووشی تاوان ده‌بنه‌وه و زیندانی ده‌كرێنه‌وه.
محه‌ممه‌د باقر ئۆلفه‌ت له كۆبوونه‌وه‌ی كرانه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی “سیستمی چاوێریی كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتابیان” له بینای ناوه‌ندیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێركردن به‌ڕێوه‌چوو گوتی: له بواری گۆڕینی فهرهههنگ سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ دان سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆر، به‌ڵام تا ئێستا ئاكامێكی باشمان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستا كه‌سایه‌تیی خۆی شكڵی گرتووه و ده‌بێ له قوتابخانه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین.
ناوبراو گوتی: چالاكی ریفۆرم و ته‌ربییه‌ت به به‌شداریی جێگری پێش‌گرتن و هه‌موو داموده‌زگاكانی جێبه‌جێكار ده‌كرێ ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامی ده‌بێ به‌ڵام نه‌مانتوانی ڕێگریی له ڕوودانی تاوانه‌كان بگرین و به شێوه‌یه‌ك كه‌می بكه‌ینه‌وه.
ئۆڵفهت هه‌روه‌ها گوتی: سه‌دی ٤٠ی تاوانبارانی ئێران دووباره ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه به‌ندیخانه‌كان ئه‌مه له حاڵێكدا كه كه نیوه‌ی یانی سه‌دی ٥٠ی به‌ندكراوان پێیان خۆش نییه كه به‌شداریی ریفۆرم له زیندانه‌كاندا بكه‌ن.
ناوبراو له ده‌رێژه‌دا ده‌ڵێ فێركردن، پێویستیی ژیانیانی چاره‌سه‌ر نه‌كردوه و پاش چوونه‌ده‌ریان له زیندان دووباره ڕوویان له كاری ناقانوونی كردۆته‌وه. ده‌بێ پێش‌گرتن و ریفۆرم له منداڵییه‌وه بكرێ.
ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه بۆ گه‌شه‌سه‌ندن، ئارامی و نموونه‌بوون له ناوچه و جیهاندا ده‌بێ پێوه‌ندیی نزیكمان به منداڵه‌كانه‌وه هه‌بێ.