مه‌ترسیی جێبه‌جێكردنی حوكمی له‌سه‌ر هێمن هه‌ورامی نژاد به‌رده‌وامه. حوكمی قه‌ساسی هێمن پاش ته‌ئید له دیوانی باڵای ئێران بۆ شوێنی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كان نێردرا.
سه‌ره‌ڕای بڕینه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام بۆ هێمن به‌ڵام به هۆی ته‌مه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌یه‌كه له زیندان ڕاگیراوه به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به‌م به‌ندكراوه مێرمنداڵه ناوبراو له لایه‌ن پزیشك قانوونییه‌وه چه‌ند پرسیارێكی عه‌قڵیان به مه‌به‌ست گه‌یشتن به ته‌مه‌نی قانوونی لێكردوه و ته‌ئید كراوه ئه‌گه‌رچی هیچ تاقیكارییه‌كی پسپۆڕانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دراوه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هێمن هه‌ورامی نژاد له دایكبووی ساڵی‌١٣٧٣ ساڵی ١٣٩٠ له‌گه‌ڵ كوڕێكی هاوته‌مه‌نی خۆی له شاری سنه به‌شه‌ڕ دێ و پاش لێدانی چه‌قۆ ده‌مرێ و حوكمی قه‌ساسی له ته‌مه‌نی ١٧ ساڵیدا هۆی ئه‌م شه‌ڕه‌وه بۆ ده‌بڕدرێته‌وه.
به‌پێی ماده‌ی ٩١ قانوونی سزای ئیسلامی، هه‌ر كات كه‌سانێكی كه‌متر له ١٨ ساڵ تووشی تاوانێك بن حوكمی قه‌ساس نایانگرێته‌وه.
سه‌رگه‌ردانی و چاوه‌ڕوانیی هێمن بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌ی له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش حووكمی ئێعدامی سیاوش مه‌حموودی، تاوانبارێكی دیكه‌ی مێرمنداڵ به حوكمی قه‌تڵ له زیندانی سنه له لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه بۆ ٥ ساڵ زیندان و پێدانی دیه‌ی ته‌واو كه‌م كرایه‌وه.
شایانی باسه كه ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد كه حوكمی ئێعدامی هێمن هه‌ورامی نژاد بوه‌ستێنن.