ده‌سفرۆشانی شاری سنه به هۆی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م شاره‌داریی ئه‌م شاره له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكرا كه ئه‌گه‌ر دووباره كۆببنه‌وه، ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو له كوردستان، كۆمه‌ڵێك له ده‌سفرۆشانی شاری سنه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له به‌رده‌م شاره‌وانیی ئه‌م شاره كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. ڕۆژی ڕابردوو له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌م شاره له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره بوونه‌وه‌ی وه‌ها كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان لێكرا و تۆمه‌تی شێواندنی ڕای گشتییان وه‌پاڵ درا.
ده‌سفرۆشانی سنه دژی سه‌عاتی كاری نوێی هه‌ستاونه‌ته‌وه كه مه‌ئمووره‌كانی سه‌دی مه‌عبه‌ر به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوون. له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌سفرۆشێك كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێ به ماف نیوزی ڕاگه‌یاند سه‌عاتێك پێشتر پێمان ڕاگه‌یاندبوون كه ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین به‌ڵام له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌مان لێكرا و به خێرایی هاتنه به‌رده‌م شاره‌وانی و بڵاوه‌یان پێ كردین.
به‌پێی قانوونی نوێی شاره‌داریی سنه بۆ ئه‌م ده‌سفرۆشانه ڕۆژانه ده‌توانن 2 سه‌عات له ڕۆژدا ئه‌ویش سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆ و 7ی دوای نیوه‌ڕوو كه‌لوپه‌له‌كانیان بفرۆشن یانی كاتێكیان بۆ دیاری كردوه كه خه‌ڵك له ماڵه‌وه‌یه.
هەروەها بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حدک،ماوەی دوورۆژە شارەوانیی مەهاباد بە هاوکاریی هێزەکانی رێژیم هەڵیانکوتاوە سەر خەڵکی کاسبکارو رێگەیان لێ گرتوون و تائێستا نێوان چەند کەس لە خەڵکی دەستفرۆش و هێزەئینتیزامییەکانی رێژیم شەرو پێکدادان رووی داوە.،