پاش تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی دوو هاووڵاتیی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ورمێیه‌وه هێشتا چاره‌نووسیان نادیاره.
ڕۆژی‌١٠ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٥ كه‌سێكی خه‌ڵكی ورمێ به ناوی ڕزگار ئه‌مینی له شاری شنۆ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ركرا.
ناوبراو ماده‌ی 2 ساڵه له شاری شنۆ نیشته‌جێیه و تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی وه‌پاڵ دراوه و له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دراوه ته‌نانه‌ت زۆریان لێداوه. تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی نه‌زانراوه.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا و له زێوه‌ی سه‌ره‌به به‌خشی سیلوانای ورمێ خوێندكارێك به ناوی محه‌ممه‌د ئێحسانی كوڕی عه‌لی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕووان گواستراوه‌ته‌وه.
ئه‌م خوێندكاره كورده ته‌مه‌ن 23 ساڵه‌یه له زانكۆی ورمێ خه‌ریكی خوێندن له ڕشته‌ی حقووقه، کە پاش گه‌ڕانه‌وه له ماڵی باوكی له ئاوایی زێویه پاش پشكێنیی ماڵی باوكی له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركرا و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیی ناوبراو وه‌ك له‌پ تاپ و كۆمه‌ڵێكیان كتێب له‌گه‌ڵ خۆیان برد.
ناوبراو پێشتریش له‌گه‌ڵ براكه‌ی به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی حیزبێكی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو، سه‌ره‌ڕای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ ناوه‌نده‌كانی ئه‌منیه‌تیی ئێستا بارودۆخی ناڕوون و هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به ڕۆڵه‌كه‌یان پێنه‌دراوه.