یه‌كێك له ئه‌ندامانی شووڕای شاری شائاباد له پارێزگای كرماشان به تۆمه‌تی خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، ئه‌ندامێكی شواری شاری شائابادی سه‌ربه پارێزگای كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به سپای پاسداران “میچرساد” ڕایگه‌یاند كه ئه‌ندامێكی شورای شاری شائاباد به تۆمه‌تی خیانه‌ت به ئه‌مانه‌ت ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و پاش دانانی بارمته‌ی 7 میلیارد ریاڵی ئازاد كرا.
شایانی باسه كه له لایه‌ن داموده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كان هێشتا ناوی ئه‌م شورایه ئاشكرا نه‌كراوه ته‌نانه‌ت له‌م پێوه‌ندییه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێكیشیان نه‌گرتووه.
ئه‌فشین كه‌ریمی، فه‌رمانداری شاری شائاباد له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاند كه ئه‌م په‌روه‌نده‌یه پێوه‌ندیی به ته‌عاونی مه‌سكه‌نی مێهره‌وه هه‌یه كه دادستان خۆی تێههڵقوتاندوه و هێشتا له‌سه‌ری ساغ نه‌بۆته‌وه و هیچ پێوه‌ندیی به شووڕای شاره‌وه نییه.