بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان بە ناوەندی هەواڵی کوردستان وکورد گەیشتووە ٥ رۆژ لەمەوپێش لە گوندی سەرچناری مەهاباد لە بەر دەرکی ماڵی کەسێک بەناوی”عەبدوڵلا کەربەلایی”کە خەڵک بە بەکرێگیراوی رێژیمی دەناسن تەقەی لێدەکرێ بەڵام گوللەی وەبەرناکەوێ. هەروەها دوێنی ١٣ی ڕەزبەر لە نزیک جاددەی ئەسڵی کۆسەکەرێز تەرمی پاسدارێک کە ماوەی دوومانگ دەبێ بێ سەروشوێن بووە دەدۆزرێتەوە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، خەڵکی وەزاڵە هاتوو دەستیان داوە بە بەرەنگاربوونە لەگەڵ چەکدار و بەکرێگیراوانی رێژیم. بەتایبەتی دوای جمومۆڵەکانی ئەم دواییانەی هێزی پێشمەرگە، ترس و دڵەڕاوەکێی خستووتە خۆفرۆشان و لەلایەک دیکەش سپای پاسداران چەکدارە خۆجێییە خانەنشین کراوەکانی لە کوردستان سەرلەنوی بانگ کردوە .بۆ هەڵگرتنەوەی چەکەکانیان.
وەک لە هەواڵەکانی پێشووتر باسکرا،لە ناوچەی شنۆ چەندین کەس لە خەڵکی کورد کە چەکداری رێژیم بوون بە هۆی دەمبەدمەیان لەگەڵ فەرماندەیەکی سپای پاسداران چەکەکانیان دادەنن و ،ڕایدەگەێنن کە نایهەوێت چیتر چەکداری رێژیم بن.