بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لە خوێندگەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوە سیتماتیک وکارناسانە لە هەوڵ دان ناوناوناسنامەی ئەتنیک ونەتەوەکانی نێو ئێران لە کتێبە دەرسییەکان بسڕنەوە.
کارناسانی بواری مافی مرۆڤ باسە لەوە دەکەن کە ئەم بەلارێ بردنی مێژووی نەتەوەکانی نافارس و جیاواز درێژەی هەمان پرۆسە ئاسمیلاسیون کردنی گەلانی ئێرانە کە لە حکوومەتی پاشایەتیشەوە بە شێوەیکی سیستماتیک گەڵاڵە بۆ تواندنەوەی کلتوور و ڕسەنایەتی کەمینە نەتەوەیی و ئەتنیکییەکانی ئێران داڕێژراوە و پەیڕەوکراوە. کۆماری ئیسلامییش لە درێژەی هەمان پیلان دەستی خستۆتە ناو مێژو و جوغڕافیای نەتەوە کانی ئێرانەوە، ناوی نەتەوەکان لە جوغڕافیا دیارە کانی ئێراندا دەسڕێتەوە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە کتێبی «زانستەکۆمەڵایەتییەکانی» پۆلی هەشتەم و قۆناغی یەکەمی ناوەندی لە سیستمی فێرگەو بارهێنانی کۆماری ئیسلامیدا، لە لاپەڕەی ۹٥ و ۹۷ ی ئەو کتێبەدا بە جێگەی ناوی بەلوچستان بە ناوچەی دەسەڵاتی تەیموریان و ئیلخانیان ناوی لێهێناوە و لە ناوهێنانی «بلوچ» خۆی بواردوە. هەرەها زۆر بە سووکایەتیەوە باسی جمهۆری کوردستان کراوەو بە شۆرشی ماهاباد ناوی هێنراوە لە بەرانبەردا رووداوەکانی دیکەی ئێرانی بەرزتر لە ئاستی خۆی نرخاندووە. ئەمە لەگەڵ ئەوەدا دێت کە زۆرجارانیش لە ڕیکلامی بازرگانی و شوێنە حکومییەکاندا خۆیان لە ناوی کوردستانیش دەبوێرن
جێگای باسە کۆماری ئیسلامی جگە لە هەوڵ بۆ سڕینەوەی ناوی نەتەوە جیاجیاکانی ئێران، ئیزنی بە هیچ یەک لە نەتەوە بن دەستەکانی ئێران نەداوە کە منداڵانیان بەزمانی دایکی وانە بخوێنن و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ۹۵ ــ ۹۶ ناڕەزایەتیکی بەربەرین کرا بەبۆنەی نەخوێندنی منداڵانی نەتەوەکانی دیکە بەزمانی زگماکی بەڵام ، وادەوبەڵێنییەکانی دەوڵەتی رۆحانی”یش هەروەکوو وادە و بەڵێنیی دەوڵەتەکانی دیکە لەم بارەوە وەپشت گوێ خراوە.