ئومێد سادقی وەرزشوانی بۆکانی توانی لە کێبەرکێیەکانی “کۆنگ فۆتوآ سوننەتی” ئێران کە لە شاری قوم بەڕێوەچوو پلەی دووەم وەدەست بهێنێ.
هەر لەم کێبەرکێیە تیمی کۆنگ فۆی پارێزگای سنە پلەی یەکەمی پێ گەیشت و ئومێدسادقی خەڵکی بۆکان بە وەدستهێنانی پلەی دووهەم سەهمیەی کێبەرکێیەکانی وڵاتی ئیتالیای دەستبەرکرد.
ئەم کێبەرکێیە لە رۆژانی ٨و٩ی ڕەزبەر لە نێوان ١٦تیمی بەشداربوو لە ١٥پارێزگای ئێران لە پارێزگای قوم بەڕێوەچوو.