هێشتا چاره‌نووسی دوو كه‌س له ده‌سبه‌سه‌ركراوانی شاری مه‌هاباد ڕوون نه‌بۆته‌وه كه هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌م شاره هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر ٣ بنه‌ماڵه به مه‌به‌ستی ده‌سبه‌سه‌ركرانی ٣ كه‌س.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کوردستان وکورد هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له ئاوایی قه‌ره‌گۆلی سه‌ربه شاری مه‌هاباد هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ٣ بنه‌ماڵه به ناوه‌كانی یونس حه‌سه‌نزاده، بایزید حه‌سه‌نزاده و ئه‌سعه‌د حه‌سه‌نزاده و بێ ڕێزییان پێكردون.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پێشتر له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه داوایان كرابوو به‌ڵام خۆیان به ئیتلاعات نه‌ناساندبوو. مه‌ئموورانی ئیتلاعات پاش پشكنینی ماڵه‌كانیان به‌شێك له كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردوه. تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه ڕوون نییه كه مه‌ئمووره‌كانی ئیتلاعات به چ مه‌به‌ست ئه‌م كاره‌یان كردوه.
شایانی باسه كه شه‌وی ٨ی ره‌زبه‌ری ئه‌مساڵ دوو كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی قه‌ره‌گۆل به ناوه‌كانی عه‌لی بۆرناسر ناسراو به عه‌لی قه‌ره‌گۆلی و حوسێن هه‌مزه‌پوور كوڕی محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیتلاعاتی مه‌هاباد ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراونه‌ته‌وه. عه‌لی و حوسێن نیوه‌ی شه‌و له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر كراون و سه‌ره‌ڕای به‌دوداچوونی بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئه‌م دوو كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیم بووه. له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیاندا، ماڵه‌كانیشیان پشكنیون و ته‌نانه‌ت بێ‌ڕێزییان به بنه‌ماڵه‌كانیشیان كردوه.