كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی سامان نه‌سیم، به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ورمێ، ڕۆژی ١٧ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له لقی ١٢ی دادگای سزاكانی ورمێ به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ڕۆژی ١٧ی خه‌رمانان له كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی سامان نه‌سیم له لقی ١٢ی دادگای سزاكانی ورمێ به به‌شداریی پارێزه‌ری ته‌سخیری ئه‌م به‌ندكراوه به‌ڕێوه‌چوو.
ده‌گوترێ كه قازیی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه ڕه‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا دوایین به‌رگرییه‌كانی خۆی بكا.
مافی مرۆڤی كوردستان له‌م پێوه‌ندییه گوتی: به‌پێی قسه‌كانی قازی و خوێندنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه‌ی له لایه‌ن پارێزه‌ره‌وه، سه‌رۆكی قه‌زایی له نامه‌یه‌كدا ڕاگرتنی حووكمی ئێعدامی سامان نه‌سیمی به دادگای ورمێ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات پێداگره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی حووكمی ئێعدامی ناوبراو.
هه‌روه‌ها له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پزیشك قانوونی دوو ڕای جیاواز هه‌یه له لایه‌ن پزیشك قانوونی شاری سه‌رده‌شت كوژرانی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران به ده‌ست و چه‌كی سامان ڕه‌دكراوه‌ته‌وه و له لایه‌كی دیكه پزیشكی قانوونی شاری سه‌ڵماسیش له پێوه‌ندنی له‌گه‌ڵ تاوانی ناوبراو ده‌ڵێ سامان له كاتی ئه‌م ڕووداوه‌دا ته‌مه‌نی له خوارووی ١٨ ساڵ بووه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا كاربه‌ده‌ستانی زیندانی ورمێ ناوبراویان بانگ كردوه و پێیان ڕاگه‌یاندوه كه به‌م زووانه حووكمی ئێعدامه‌كه‌ت جێبه‌جێ ده‌كرێ.
له لایه‌كی دیكه‌ش كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا چه‌ندین جار فشاریان بۆ سامان نه‌سیم هێناوه كه ده‌بێ له‌سه‌ر تلویزیۆن دان به‌م تاوانه دابێنی كه نه‌یكردوه و ناوبراویش تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه خۆی بواردوه.
سامان نه‌سیم له دایكبووی ساڵی ١٣٧٢یه و له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٩٠ له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه سپای پاسداران له سنووری سه‌رده‌شت، به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوونی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و له دادگای مه‌هاباد به تاوانی ئه‌ندامبوون له حیزبێكی كوردی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا حووكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
سامان نه‌سیم ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٣ له‌گه‌ڵ یونس ئاقایان و ٤ به‌ندكراوی سیاسیی دیكه له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری زه‌نجان گواسترانه‌وه.
پاش 5 مانگ ناڕونیی چاره‌نووسی سامان نه‌سیم پێوه‌ندیی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه كرد و گوتی حوكمی ئێعدامه‌كه‌م جارێ وه‌ستێندراوه و له زیندانی شاری زه‌نجانم. پاشان خه‌رمانانی ئه‌مساڵ ئه‌م به‌ندكراوه بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ گواسترایه‌وه.
له كاتی ده‌سبه‌سه‌ركرانیدا سامان ته‌نیا ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو و قانوونی نێوده‌وڵه‌تیی كۆنڤانسیونی مافی منداڵان ده‌یگرته‌وه و ڕێكخراوه و گرووپه جیاجیاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به حوكمی ئێعدامی ناوبراو دژایه‌تییان نیشان دا.