دوابەدوای هەوڵ وساختەکاری سیاسیی وسیتماتیکی ناوەند لەوبەشەی لە کوردستان کە بە پێی دابەشکردنی جوغرافیایی لە ئێران ناوی ئازەربایجانی رۆژئاوای لەسەر نراوە و،کە بەشیکی گرینگ لە رۆژهەلاتی کوردستانە. لایەنە دەستوپێوەندییدارەکانی رێژم لەژێر ناوی پانتورکیزم ناوی شەقام وگەرەک وپارک وشوینەگشتییەکانیان گۆڕیوەو ناوی توورکییان لەسەر داناوە. بە نیشانی پەرچەکرداردانەوە بەرانبەر بەم هێرشە فەرهەنگییە ماوەیەکە لە شاری ورمێ و مەهاباد هەڵمەتی گۆڕینی ناوی دەرکی دوکانەکان دەستیپێکردوەو ناوی کوردی بە ڕێنووسی کوردی دەنووسرێت. ئەم چالاکییانە لەدوای پەرە گرتنی رەوتی پانتورک لەو ناوچەیە و هەروەها بێرێزییە لەدوای یەکەکانی ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی شوێنە جیاجیاکانی ئێران بە جل و زمانی کوردی دەستی پێکردووە. هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەشیک لە خەڵکی نیشتمانپەرەوری کورد کەمپەینێکیان سازکردوە بۆ هاندان وهاتنە مەیدانی خەڵک و تائێستاش ئەم هەڵمەتە مەدەنییە دەسکەوتی باشی فەرهەنگیی ونەتەوەیی لێکەوتووتەوە.