سه‌رۆكی كومیته‌ی ئیدزی وه‌زاره‌تی بێهداشت وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه تووشبووانی به نه‌خۆشیی ئیدز له ئێران له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه گوتی، هه‌تا سه‌ره‌تای ساڵی ٩٥ زیاتر ٣١ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س تووشی نه‌خۆشیی ئیدز هاتوون. ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه به‌پێی مه‌زنده‌ی ئاماره‌كان، ئاشكرابووان به نه‌خۆشیی ئیدز نزیك به سه‌دی ٣٠ بووه و سه‌دی ٧٠شی هێشتا خۆیان ئاشكرا نه‌كردوه یان نه‌یانزانیوه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، په‌رویز كازرونی وێڕای ئاماژه به به‌ڕێوه‌چوونی فێشتیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی “پوستێر رووبانی سو‌و” به مه‌به‌ستی “هه‌نگاونانی خێرا به‌ره‌وه بنبڕكردنی ئیدز” گوتی، له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه زیانه جۆراوجۆره‌كانی ڕه‌وانی، كۆمه‌ڵایه‌تی، توندوتیژی، به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، مه‌شرووبی ئه‌لكۆڵ، ڕه‌فتاری جینسیی ناباو لغاویان پساندووه و له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دان.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی یه‌كێك له دره‌نجامه‌كانی ئه‌م زیانه جۆراوجۆرانه كه هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه نه‌خئشی ئیدزه و وڵاتی ئێمه‌ش له‌م نه‌خۆشییه بێبه‌ش نییه و تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه كه حه‌شیمه‌تێكدا كه چالاكترین سه‌رده‌می ژیانی خۆیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دایه و نیگه‌رانیی زۆریشی لێكه‌وتۆته‌وه.
سه‌رۆكی كومیته‌ی ئیدزی وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌ڵێ له سه‌ره‌تای ساڵی ٩٥ زیاتر٣١ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س تووشی نه‌خۆشیی ئیدز هاتوون و هه‌روه‌ها پێداگریی كرده‌وه كه به‌پێی مه‌زنده‌ی ئاماره‌كان، ئاشكرابووان به نه‌خۆشیی ئیدز نزیك به سه‌دی ٣٠ بووه و سه‌دی ٧٠شی هێشتا خۆیان ئاشكرا نه‌كردوه یان نه‌یانزانیوه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بوون.
كازرونی وه‌بیری هێنایه كه بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستی جیهانیی كونتڕۆڵكردنی نه‌خئشی ئیدز تا ساڵی ٢٠٣٠ هه‌موو وڵاتانی جیهان بۆ نموونه كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌ركدار كراوه كه تا ساڵی ٢٠٢٠ ده‌بێ سه‌دی ٩٠ه تووشبووان به نه‌خۆشی ئیدز ئاشكرا بكه‌ن و به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ریكردنی پزیشكی بخرێنه ژێر چاودێریه‌وه و ئه‌م سه‌دی ٩٠ ویروسی له‌شیان ئه‌وه‌نده لاواز بكرێ كه توانی گواستنه‌وه‌یان بۆ كه‌سێكی دیكه نه‌مێنێ.حەکیم‌زادە”وە کۆتایی پێهات.