رۆژی یەکشەممە١١ی ڕەزبەر “ئەنجوومەنی بووژانەوەی “لەیلاخ” لە شاری دێولان رێورەسمێکی بۆ منداڵان بەڕیوە برد.
ئەو رەێورەسمە بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە منداڵان و بنەماڵەکانیان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک لە چەند بڕگەی زانستی و هونەری بەڕێوەچوو
سەرەتا بە ئامادەبوونی چەند پسپۆر وکارناسی بواری پەروەردە ودەروونناسی منداڵان چەند پانێل لەسەر مافی منداڵ ، دەروونناسی منداڵ و زمانناسی منداڵ بۆ
دوکتور حسێن ئەحمەدی نیاز و دکتورئەحمەد سوهرابی و دوکتورسادق محەممەدی سازکرا و کٶرگێران هەرکام لە گۆشەنیگایەکەوە باسی زانستی خۆیانیان سەبارەت بە منداڵ و دنیای منداڵان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان گرووپی بەڕێوەبەری منداڵان و گرووپی موسیقای منداڵان “دیلان نەسیری” چەند تابلۆی جوانی گورانییان پێشکەش کرد.
ئەم رێورەسمە بە بەشداری زیاتر لە ١٥٠٠کەس، منداڵ و بنەماڵەکانیان دوای چەند کاتژمێر کۆتایی هات.
شایانی باسە کە ئەنجوومەنی بووژانەوەی لەیلاخ دوای دامەزراندنی تاکوو ئێستا کۆمەڵێک چالاکیی فەرهەنگیی وکۆمەڵایەتیی وژینگە پارێزی لە ناوچەی لەیلاخ و شاری “دێولان ” و پارێزگەی سنە بەڕێوە بردوە.