مەجڵیسی بالای ئیزەدییەکانی شنگال وکاکەییەکانی باشووری کورستان پەیامی سپاس وپێزانینی لە خەڵک و یارسانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشکەش بە پێشەوای یارسانەکانی ئەوبەشە لە کوردستان “ئا سەیی نەسرەددین”کرد
دوابەدوای ڕووداوی کارەساتباری شنگال و کۆمەڵکوژ کرانی ئیزەدییەکانی دەڤەری شنگال ، هەڵمەتی هاوکاری وهاوشانی رێکخراوەو لایەنە سیاسیی وفەرهەنگییەکان لە رۆژهەلات هاتە ئاراوە.
یارسانیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هەستێکی نەتەوەیی وئاینیی خۆیانەوە بە هانای خەڵکی لێقەوماوی شنگال رۆیشتن و هەربۆیە لە چەند رۆژی ڕابردوودا، مەجلیسی ئیزەدییەکانی شنگال لە پەیامێکدا سپاس ودەستخۆشی خۆیانیان پێشکەش بە رێبەری یارسانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کرد. شایانی باسە لە سەرەتای ئاوارەبوونی خەڵکی شنگال وسنجار بەهۆی هێرشی داعش، خەڵکی رۆژهەلاتی کوردستان و یارسانەکانی ئەو بەشە هەڵمەتێکی بەربڵاوی کۆکردنەوە یارمەتییان بەڕێوەبرد.