به تێپه‌ڕبوونی نزیك به ساڵێك هێشتا هه‌موو خه‌ساره‌تی جووتیارانی شنۆ نه‌دراوه كه به هۆی ڕووداوی سروشتییه‌وه به‌ریان كه‌وتبوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، پاش به‌ركه‌وتنی زیان و خه‌سارێكی زۆر له جووتیارانی شاری شنۆ له ساڵی ٩٤، ئه‌سعه‌د خزری فه‌رمانداری شنۆ، عه‌بدولكه‌ریم حوسێنزاده نوێنه‌ری شاره‌كانی شنۆ، نه‌غه‌ده له مه‌جلیس و سه‌لیم مورته‌زا، سه‌رۆكی بانكی كه‌شاوه‌رزی به‌ڵێنییان به‌م جووتیارانه دابوو كه زیانه‌كانیانی بۆ قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام هێشتا به ته‌واوی خه‌ساره‌تی ئه‌م ڕووداوه سروشتییه قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له خاوه‌ن باخه‌كانی ئه‌م شاره به ناوی ئه‌حمه‌دی ئازه‌ر ده‌ڵێ: به تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١٠ مانگ هێشتا خه‌ساره‌تی باخه بیمه‌كراوه‌كانی ئێمه نه‌دراوه و ته‌نیا سه‌دی ٣٠ داروه ئه‌وی دیكه‌شیان پشتگوێ خستووه.
ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ئه‌مساڵ بڕی پێدانی بیمه‌ی به‌روبوومه‌كانی جوتیاری دوو به‌رابه‌ری دابه‌زیوه و سه‌لیم مورته‌زا سه‌رۆكی بانكی كه‌شاوه‌رزیی لقی شنۆ ڕایگه‌یاند كه سه‌دی ٣٠ خه‌ساره‌تی باخه‌كانی شنۆ دراوه.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی 2 ساڵی ڕابردوودا به هۆی ته‌رزه و گلێره زیاتر له سه‌دی ٦٠ی داره سێوه‌كانی شاری شنۆ به تایبه‌تی ئاواییه‌كانی حه‌سه‌ن نووران، جاشێران، سه‌رگیز، قه‌ره‌سه‌قه‌ڵ و دێشه‌مس زیانی قورسیان به‌ركه‌وتبوو.
هه‌روه‌ها بای توندیش زیاتر له ١٠ میلیارد تمه‌ن زیانی به ٣ هه‌زار هێكتار له باخه سێوه‌كانی ئه‌م شاره شنۆ گه‌یاند.