هه‌ڵبه‌ستنی به‌نداو له ناوچه‌ی بانه به بڕینی زیاتر له ٥٠٠ دار و ژینۆسایدی ژینگه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، له ئاوایی ویسك سه‌ربه شاره‌دێی كانی سوور له به‌خشی نمه‌شیری شاری بانه، شیركه‌تێكی په‌یمانكار له كاروباری هه‌ڵبه‌ستنی به‌نداو له ده‌سپێكی كاره‌كانیان لانیكه‌م نزیك به ٥٠٠ دار به‌ڕوویان بڕیوه.
سه‌عید باغی، چالاكی ژینگه‌پارێزیی كورد، وه‌ها كارێك به كرده‌وه‌كانی ڕێكخراوی ژینگه پارێزه و ئۆڕگانه‌كانی دیكه ئه‌مشاره زانی و گوتی: فه‌وتانی دار به‌ڕوو گه‌وره و كۆنساڵه‌كان زیانی قه‌ره‌بوونه‌كراو له ئێكۆسیستمی ناوچه ده‌دا و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌ش ده‌بێ.
ناوبراو گوتی: له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ده‌یان به‌نداو له ناوچه جیاجیاكانی كوردستان هه‌ڵبه‌ستراوه و له لایه‌ن ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزییه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێك نه‌گیراوه و ده‌نگی چالاكانی ژینگه‌پارێزی له ژێر هه‌ڕه‌شه و تۆقاندن كپ كراوه.
شایانی باسە لە درێژەی چالاکیی ژینگە پارێزی لە بانە ١١ی رەزبەر دوێنێ یەکشەممە بە بەشداری بەشێکی زۆر لە ئەنجوومەن و ژینگەپارێزانی کوردستان و بە هەول و تێکۆشانی ئەنجوومەنی پارێزەرانی ژینگەی بانە ” پاژین” ڕێورەسمی کرانەوەی پارکێک بە ناوی ژینگە و پەردە لادان لە پەیکەرەی سمۆرە بەڕێوەچوو.