ئەمرۆ ١٣ی رەزبەر جەماوەی خەڵکی مەریوان لەدژی هاتوچۆی تانکەرە نەوتەکانی کوردستانی باشوور لەبەردەم فەرمانداری ئەوشارە کۆبوونەوە.
بە پێی هەواڵەکانی بڵاوکراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەم خۆپیشاندانە هێندەی نەخایاند بە بەشداری زیاتری خەڵک بەرینتر بووەتەوە و جەماوەی خۆپیشاندەری ناڕازی خۆیان بەرەو جادەی سنە – مەریوان و باشماخ بۆ مەریوان ڕێ کەوتوون و خەڵکی ناڕازی جادەی باشماخ – مەریوانیان داخست و خوازیاری قەدەغەی هاتوچۆکردنی تانکەرە نەوتەکانی ئێران و کوردستانی باشوور بەناو شار و شوێنە گشتییەکانی مەریوانن.
بەهۆی هاتوچۆی فراوانی تانکەرە نەوتەکانی کوردستانی باشوور بەناو شاری مەریوان جیا لەوەی ساڵانە بە دەیان هاووڵاتیی مەریوان و دەوروبەری دەبنە قوربانی، وەرگەڕان و سووتانی ئەو سووتەمەنیانە بووەتە سەرچاوی پیسبوونی ژینگەی مەریوان و دەوروبەری. سەبارەت بەم کارەش چەند رۆژ لەمەوبەر لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان کەمپەینێک وەرێ خرا لە ژێر ناوی نا بۆتانکەری مەرگ. هەروەها خراپی و ناستانداردبوونی رێگەوبانەکانی پارێزگەی سنە ساڵانە دەبیتە هۆی گیان لە دەستدانی سەدان کەس لەخەڵکی کوردستان.