ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردوە، ئەو بابەتە نموونەیەکی دیکە لەو فەڕق و جیاوازییانەمان بۆ دەردەخا کە دەسەڵات لە نێوان کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێراندا دایناوە و دایدەنێ.
کوردستان کە بە درێژایی ٣٨ ساڵ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لەلایەن حاکمییەتەوە هەمیشە ناوچەیەکی پشتگوێخراو، لەبیرکراو و لە پەراوێز داندراو بووە، ئەو سیاسەتە بە هەموو ڕەهەندە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و پەروەردەییەکان لە کوردستاندا شۆڕ بۆتەوە، هەر بۆیە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک ئامار و زانیاری کە دەریدەخا پرسی خوێندن و پەروەردە و ئەمنیەتی قوتابیان لە کوردستان چەندە پشتگوێ خراوە.
سەعید هۆژەبری، بەڕێوەبەریگشتیی نۆژەنكردنەوەو پەرەپێدانی قوتابخانەكانی ئیلام ڕایگەیاندوە کە زیاتر لە١٣٠٠قوتابخانەو شوێنی پەروەردەیی لە ئیلام هەیە کە کەمترین کەرەستەو ئیمکاناتی پەروەردەییان بۆ دابین نەکراوەو جیا لە پێویستیی ئەو شوێنانە بە نۆژەنكردنەوە، دەبێ ئیمکاناتی پەروەردەیی سەردەمیان بۆ دابین بکرێ.
هۆژەبری دەڵێ، نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكانی ئەم پارێزگایەو ئەولەوییەتەكانیان كڕینی كەلوپەل بۆ قوتابخانەکان لە بوارەكانی تكنۆلۆژیی زانیاری، تاقیگەكانو كارگاكانە کە پێویستییان بە تەرخانکردنی زیاتر لە ١٦ میلیارد تمەن هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێک لە سەر ئەو بابەتە نەدراوە.
فهریبۆرز ئیسماعیلزاده، بهڕێوهبهری گشتیی پۆشتهكردنو چاکكردنهوهی قوتابخانهكانی پارێزگای ورمێش دەڵێ ٤ ههزار پۆلی خوێندن پێویستییان به نۆژهنكردنهوهو پتهوكردن ههیه.
ئیسماعیلزاده دەڵێ ٣٠٠ پۆلی خوێندن له پارێزگای ورمێ نیوهڕووخاون و، ١٨٦١ پۆلی دیكهش بههۆی نهبوونی بوودجه وهبهر ئهو پڕۆژهی نۆژەنکردنەوە نهكهوتوون.بهڕێوهبهری گشتیی نۆژهنكردنهوه، پهرهپێدانو پۆشتهكردنی قوتابخانهكانی ورمێ دەڵێ بۆ نۆژهنكردنهوهی ئهم پۆلانەی خوێندن ٢٥٠ میلیارد تمهن بوودجه پێویستە.
ئهو وێڕای ئاماژه بهم مهسهله كه له ئێستادا ئهم پارێزگایه لهگهڵ كهمیی فهزای خوێندنو پهروهرده بهرهوڕوویه، دەڵێ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە پێویستیی به دروستکردنی ٥ ههزار كلاسی دهرسیی نوێ ههیه.
مەرزبان نەزەری،بەڕێوەبەریگشتیی نوێژەنكردنەوە،پەرەپێدان وپۆشتەكردنی قوتابخانەكانی پارێزگای كرماشانیش دەڵێ لەئێستادا سەدی ٣٠ قوتابخانەكانی ئەم پارێزگایە پێویستییان بە ڕووخاندن وسەرلەنوێ دانانەوە وتوندوتۆڵكردنهوه هەیە.
ئەو نایشارێتەوە کەلەئاستی ئەم پارێزگایەدا ٣٦٠ قوتابخانەی كانێكس هەیەو بە ئاماژەبەکهمیی بودجهوئیعتیباری دەوڵت بۆدروستکردنی قوتابخانەی نوێ دەڵێ دەوڵەت توانای دروستکردنی قوتابخانەی نوێ نییە و ئەوان چاویان لهدهستی خێرخوازانه.
لە پارێزگای سنەش دۆخەکە لەوە باشتر نییە و ئامارە ڕەسمییەکان دەڵێن شوێن هەیە ٤٠ قوتابی لە پۆلێکدان.
هەر لە بەرەبەری ساڵی نوێی خوێندن و کرانەوەی قوتابخانەکاندا، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی نایسەری سنە وێڕای رەخنە گرتن لە دۆخی قوتابخانەکان، رایگەیاند؛ بۆ ٥٤٠٠ قوتابی تەنیا ٩ قوتابخانە لەو ناوچەیەدا بوونی هەیە.
ئیبراهیم سولێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، قوتابخانەکان بە شێوەی دوو شیفتی کار دەکەن و لە هەر شیفتێکدا ٥٠٠ هەتا ٥٢٠ کەس لە یەک قوتابخانەدا سەرقاڵی خویندن دەبن و ٤٠ قوتابی لە پۆلێکی ١٢ میتریدا وانەیان پێ دەگوترێتەوە.
هاوکات لەگەڵ ئەو کەمایسییانە، ئامارەکان دەڵێن له پارێزگای سنه٢٨٦ ههزار کهس به تهواوی نهخوێندهوارن.
محەممەدڕەزا نەجەفی، جێگری خوێندەواریی ئیدارەی گشتیی فێركردنو پەروەردەی پارێزگای ورمێش دەڵێ، لە ئێستادا ١٨٣ هەزار كەس لە ئاستی تەمەنیی ١٠ تا ٤٩ ساڵ لەم پارێزگایەدا نەخوێندەوارن.
بەرپرسێكی پەروەدەو فێرکردنی پارێزگای كرماشانیش دهڵێ،لەكۆی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە،320هەزاركەس نەخوێندەوارن.
محەمەدڕەزا بەسامی راگەیاندوە لەكۆی ئەو رێژەیە ٢٩١ هەزاركەسیان تەمەنیان سەرووی ١٠ ساڵ و ٨٠ هەزاركەس تەمەنیان لەنێوان ١٠ هەتا ٤٩ ساڵدایە.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا تێچووی زۆری خوێندن بۆ بنەماڵەکان کێشەی زۆری بۆ ئەوان دروست کردوە.
ئەگەرچی لە ئێران بەپێی قانوون خوێندن دەبێ بە خۆڕایی و لەسەر ئەرکی دەوڵەت بێ، بەڵام بە کردەوە دابینکردنی هەموو تێچووەکانی خوێندن لە بنەماڵەی قوتابییان وەردەگیرێ. ئەو پووڵەش لە کاتی ناونووسیی منداڵان بۆ خوێندنی ساڵی نوێ و لە ماوەی ساڵیشدا چەند جیار بە بیانووی جۆراوجۆر لە بنەماڵەکانیان وەردەگیرێ و پێدانی ئەو بڕە پووڵەش نەک بە دڵخواز، بەڵکوو زۆرەملێیە.
لەو نێوەدا خەڵک دەپرسن چۆنە دەوڵەت دەتوانێ بۆمبی ئەتوم دروست بکا،خەرجی شەڕی نێوخۆیی وڵاتێکی وەکو سووریە بکێشێ، زۆربەی گرووپە تێرۆریستییەکانی ناوچە پۆشتەوپەرداخ بکا، بۆ بردنەسەرێی توانای هێرشبەری و تێچووی هێزە چەکدارەکانی هیچ ئاستەنگێکی نەبێ، بەڵام توانای دابینکردنی تێچووی خوێندنی منداڵان و قوتابیانی نییە.