چەند رۆژ لەمەو پێش لە رێگەی کاناڵی کردستان ٢٤ وە هەواڵیک بڵاوکرایەوە کە هێزەکانی دیمۆکرات نێشتەجێی لەسەر سنووری باشوور و رۆژهەڵات دەکشێنەوەو دەگەڕێنەوە بۆ نێو بنکەوبارەگاکانی پێشوو. لەم پێوەندییەدا دوابەدوای رەت کردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن جێگرسکرتێری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
قادروریاش ئەندامیی دەفتەری سیاسی حدک لە وتووێژێکدا لە گەڵ ماڵپەڕی کوردانە رایەگەیاند کە هەواڵی بڵاوکراو دەنگۆیەو هیچی ڕاست نیە و هەروەها گوتی: ئەوهەواڵە لەلایەن سەرچاوەیەکی رەسمی ڕانەگەیەندراوە و زیاتر لە ئاستی دەنگۆیە و تا هەواڵیکی جێ باوەر. ئەگەرچی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە تۆرەکۆمەلایەتییەکان دەنگدانەوە هەبوو بەڵام بەلای ئێمەوە چونکە هەوالێکی ناراست و جیددی نەبوو هەڵۆیستی حیزبەکەمان هەر ئەوەبوو کە لەلایەنی جێگرسکرتێری حیزبەوە لە میدیاکانی هەریمی کوردستان بڵاوکرایەوە.
قادروریا لەدرێژەی ئەم وتووێژەدا دەڵێ؛ئێمە هەمووکات پێوەندیی وڵاتانی دەراوسێ ئەگەر لە راستای سەرکوتی بزووتنەوە رزگاریخوازەکانی کورد نەبێ بەلامانەوە شتێکی ئاساییە هەربۆیە پێوەندیی هەریمی کوردستان وکۆماری ئیسلامیی ئێرانیش لەم چوارچێوەدا دەبینین.
هەر بەوچەشنە کە دەوڵەتەکان ووڵاتانی ناوچە بۆ نموونە حکوومەتی هەریم لەگەڵ وڵاتانی ئێران وتورکیە دەتوانێ پێوەندیی هەبێ ،نەتەوەکانی ناوچەش بەتایبەتی ئەوبەشانەی کە بەبێ ویستی خۆیان وڵاتەکەیان لەنێوان چەند ولاتی دیکە دابەشکراوە دەتوانن لەگەڵ یەک پێوەندەییەکی دۆستانە و باشیان هەبێ حزووری تێکۆشەرانی کورد لەپارجەیەک یان پارچەکانی دیکەی کوردستان لە ڕابردووشدا سەڕەرای ئەوەی کە دژایەتی وگوشاری رێژیمەکانی بەسەریان بووە،بەلام هێچکات ئەم حزوورە ڕانەوەستاوە و هەتاکوو کێشەی کورد لە وڵاتانی ئێران و توورکیە و سووریا بە قازانجی کورد چارەسەرنەبێ و تێکۆشەرانی کورد لە خاک وزێدی خۆیان راوبنرێن، بە ناچار پەنادەبەن بۆ پارچەیەکی دیکەی کوردستان.
ئەندامیی دەفتەری سیاسی حدک لەسەر چۆناچۆنی جێگربوونی هێزی پێشمەرگە لەسەر سنوورەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ڕایگەیاند کە رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران ، زیاتر لە هەبوونی هێزی دیمۆکرات لە باشووری کوردستان لە حزووری هێزی پیشمەرگەی دیمۆکرات لە نێوخاکی رۆژهەڵاتی کوردستان نیگەرانە و ئەمەش لە کاتێکدایە حکوومەتەکانی پێشووتریش لە ئێران وعیراق نەیانتوانیوە پێش لە گەرانەوە و حزووری پێشمەرگە بگرن. لەبیرمان نەچێ پێشمەرگەکانی حیزبی دیمۆکرات کوروکچی خەڵکی رۆژهەڵاتن وحزووری ئەوان لەنێو خەڵکێک کە بۆ پاراستن وبەرگریی کردن لە مافەکانی ئەوان بوونەتە پێشمەرگە مافی خۆیانەو لەمپەڕەکانی سەرڕیگەی گەڕانەوەشیان تا هەر ڕادەیەک زیاتربکەن ناتوانن پێشیان لێبگرێ. تاوئەوکاتەی خەڵکی رۆژهەڵات چەوساوەبن وسەرکوت ودەمکوت بکرێن و، هەتاکاتێک خەڵکی رۆژهەلات خۆیان بەپاڵپشتی حیزبی دیموکرات بزانن بی گومان بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بارەوە ئاکامی باشیان دەس ناکەوێ.