پارلمانی رۆمانی ڕاگه‌یه‌ندراوێکی له‌ژیرناوی “بانگه‌وازی لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی کوشتاری ساڵی ٦٧لهئێران ” بڵاوکرده‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌دا هاتووه به له‌به‌رچاوگرتنی زیادکردنی رێژه‌ی ئێعدامه‌کان ل له چه‌ند حه‌وتووی رابردوودا له ئێران، هاوکات هێندێک زانیاری ورد له‌سه‌ر ڕه‌شکوژی ساڵی ٦٧ بڵاوبووه که کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران وجیهانی ته‌زاند.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگی تۆمار کراوی “مونته‌زه‌ری” جێگری خومه‌ینی له گه‌ڵ ٤ که‌سی دیکه له به‌رپرسانی باڵای داموده‌زگای قه‌زایی و ئیتلاعاتی له تاران، هیندێک راستی دڵهه‌ژێنی له گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵکوژیی زیندانیانی سیاسی له‌دوای شه‌ری دووهه‌می جیهانی خسته روو. یه‌ک له‌و چوار که‌سه که زیندانیان پێانییان ده‌گوت: “هه‌یئه‌تی مه‌رگ” ، مستهفاپوورمحهممهدی وه‌رزێری ئێستاکه‌ی دادگوستری ده‌وڵه‌تی روحانی”یه و یه‌کتریان به‌رپرسی دادگای قازییهکانه و که‌سی سێیه‌میش تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش دادستانی گشتیی بوو، له‌م دواییانه‌ش له لایه‌ن خامنه‌ییه‌وه بۆ به به‌رپرسی یه‌ک له‌گه‌وره‌ترین بنکه ئابوورییه‌کان له ئێران و به کاندیدی “ولی فقیه” رێژیم دوای خامنه‌یی ناسراوه. به وته‌ی جێگری پێشووی وه‌زیری ئیتلاعات ٣٣٧٠٠زیندانیی سیاسی له ساڵی ٦٧ کۆمه‌ڵکوژ کراون. له ڕاگه‌یه‌ندراوی کۆمیته‌ی پاڕلمانی رۆمانی دا باس له فتوای جیهادی خومه‌ینی و وهه‌روه‌ها چه‌خت کردنی له‌سه‌ر به‌ڕیوه‌چوونی کوشتاری ساڵی ٦٧ کراوه‌و تێداهاتوه که مونتهزی به نووسینی سێ نامه بۆ خومه‌ینی ده‌ڵی: که کوشتنی هه‌زاران که‌س له یه‌ک رۆژدا ئاکامی پێچه‌وانه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه.
کۆمیته‌ی پارلمانی رومانی دووپاتی کردوه که بێ ده‌نگی ڕاگرتن له به‌رانبه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه و لێنه‌پرسینه‌وه له لایه‌نه پێوه‌ندییداره‌کان که ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له به‌رپرسانی باڵای ده‌زگای قه‌زایی وئه‌منی وسیاسیی ئێرانن ،به کرده‌وه هانده‌ری ئه‌وانه بۆ درێژه‌دان به کوشتار وجینایه‌ت کردن.
جێ ئاماژه‌یه له کۆمه‌ڵکوژی ساڵی 67 که دژبه‌رانی رێژیمی له موجاهیدنی خه‌ڵق تا لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی گرته‌به‌ر، به‌شێکی زۆر له زیندانیه سیاسییه‌کان ده‌وره‌ی مهحکوومیهتیان به‌سه‌رچووبوو یان هه‌ر به زیندان سزا درا بوون . به‌ڵام ئیعدام کران و ته‌نانه‌ت دوای ئیعدامیش له گۆڕستانه شاردراوه‌کان نێژران .که یه‌ک له‌وانه گۆرستانی ناسراو به “لهعنهتاوا”یه له نزیک شاری قوروه له پارێزگای سنه.