به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایره‌ی ته‌بلیغاتی ئیسلامی سنه وتی: له ڕۆژه‌كانی مانگی موحه‌ڕڕه‌مدا ٥٨٠ بانگه‌شه‌كاری ئایینی به‌ڕێده‌كه‌ن بۆ ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سنه.
هه‌روه‌ها، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له مانگی موحه‌ڕڕه‌مدا ئه‌و ڕێژه‌یه له بانگه‌شه‌كارانی خۆماڵی و ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌ش ده‌نێردرێنه هه‌موو ناوچه‌كانی پارێزگای سنه لەم بارەوە وتی: به گشتی له پارێزگای سنه‌دا، ٦١٠ ده‌سته‌ی ئایینی، ٥٩١ مه‌داح، ٨٧ كانوونی فەرهەنگیی ته‌بلیغی، ٢٥٠ واسیته‌ی فەرهەنگی، ١٤ ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی، ٤ كۆڕی فاتمیون و ٤ كۆڕی زاكرین له ئیختیاری باگه‌شه‌كاران دایه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دایره‌ی ته‌بلیغاتی ئیسلامی گوتی: ١٨٠ كه‌س له‌و بانگه‌شه‌كه‌رانه به هه‌ردووك ڕه‌گه‌زه‌وه دانیشتووی پارێزگاكه‌ن و٤٠٠ بانگه‌شه‌كه‌ری تریش له ده‌ره‌وه‌ی سنه راده‌هێندرێن به مه‌به‌ستی ڕێنوێنی و فێركاری خه‌ڵك، كه له ناوچه جیاجیاكانی سنه‌دا بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی “كه‌ره‌می” له كاتێك دابوو كه به وته‌ی كارناسانی سه‌ر به حكومه‌تیش ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵیی كۆمه‌ڵایه‌تی و خراپكاری زۆر له سه‌رە و ، له ڕوانینێكی دیكه‌وه، زیاد بوونی ناوه‌نده ئایینیه‌كان له سنه ته‌نیا مه‌به‌ستی سیاسیی و په‌رەپێدان به جیاوازیی مه‌زهه‌بی له پشته، چوونكه ڕژیم ساڵه‌هایه كه له‌و ناوه‌ندانه بۆ پڕۆپاگه‌نده و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری و ته‌بلیغ بۆ بیر و باوەری دواکەوتووانە ودژ کوردانەی خۆیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
پارێزگای سنه وێرای ٤ پارێزگای تر، له‌و پارێزگایانه‌یه كه ڕێژه‌ی بێكاری و نه‌بوونی ماڵی، ڕۆژ به ڕۆژ رو له زیاد بوون دایه.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی كێشه وگرفتی فه‌رهه‌نگیی و ئابورییه‌كان له‌و پارێزگایه‌دا، پرسیاری شرۆڤه‌كاران ئه‌وه‌یه که دابین کردنی به میلیارد تێچووی ماددیی كه بۆ داموده‌زگاکانی حکوومه‌ت ته‌رخان ده‌کرێ، بێجگه په‌ره‌پێدان به بیری دواکه‌وتانه و نیه‌تی فریوکارانه ئه‌ویش له رێگه‌ی ئاینه‌وه ، چ قازانجێكی بۆ باش بوونی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و كلتوری خه‌ڵكی پارێزگای سنه هه‌بووه؟ باشترین رێگه ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به وشیارییەوە به‌ره‌نگاری ببنه‌وه.