هیزی ئینتزامییەکان لە شاری دیواندەرە گوشاریان خستە سەر شوفێرتاکسییەکان بۆ بەشداریی کردنیان لە مانۆری تایبەت بە حەوتووی هێزی ئینتزامی لە ئێران.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان دوێنی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر هێزەکانی ئینزامی و پۆلیسی ڕیگەوبانی شاری دیواندەرە داوادەکەن لە کۆی تاکسیدارەکانی ئەوشارە کە لە رێورەسم ومانۆری تایبەت بە حەوتووی نیروی ئینتیزامی لە ئێران بەشداری بکەن . بە قسەی یەکێک لە شوفیرە تاکسییەکانی شاری دیواندەرە کاتێک بەشیکی زۆر لە شوفێرەکان نەیانویست بەشداری ئەو رێورەسمە بکەن بە هەڕەشە و نووسینی برگەی جەریمە لەلایەن پۆلیسی رێگەوبانەوە رووبەروو بوونەوە.
ئەمە یەکەمجار نیە کە هیزەئەمنی ونیزامییەکان هەوڵ دەدەن کە لەهەموو رێگایەکەوە خەڵک بەشداری رێورەسمە حکوومییەکان بن . وەک لە هەواڵەکانی ماوەیەک لەمەوپیش بڵاوکرایەوە ئەمساڵ سپای پاسدارانی رێژیم بۆ بەشداریی کردنی خەڵکی شاروگوندەکانی پارێزگەی سنە لە رێورەسمی حەوتەی بەناو”دیفاع موقەدەس”گوشاریان خستە سەرخەڵک وداوایان کرد کە رێورەسمەکانی ئەو بۆنە بەشدار بن.