بە پێی دوایین زانیاری لە سالۆنی ١٢ی زیندانی “گەوهەردەشت” لە شاری کەرەج بەڕیوەبەران و بەرپرسانی ئەو زیندانە ، دیسانەکە دەستیان دایە ئازارو ئەزیەت کردنی زیندانیان بەتایبەتی زیندانیانی سیاسی.
بە گوتەی شاهید حاڵیک لەم بارەوە ماوەیەکە بەڕیوەبەرانی زیندانی گەوهەردەشت لە کردەوەیەکی نایاسایی کەلوپەلی شەخسیی زیندانیەکان کۆدەکەنەوە بۆ ئەم مەبەستەش هێرش دەکەنە سەر زیندانییەکان.هەروەها هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە دوای کۆکردنەوەی کەلوپەلی شەخسیی زیندانیەکان هەموو دەبەنە هەمبار و هیچکات ڕادەستی زیندانیان ناکرێتەوە بەڵکوو زۆر کەلوپەلی زیندانیەکانیان لە بازاری کرین وفرۆشتن دیتراوە.
هەر لەم پێوەندییەدا رۆژی یەکشەممە ١١ی ڕەزبەر بەرپرسانی بەندیخانەی “گەوهەردەشت” یەک لە زیندانییە سیاسییەکان بانگ دەکەن بۆ دیوی بەرپرسی زیندان و لە نەبوونی ئەو گاردی تایبەت دەچێتە ژوورەکەی و، کەلوپەلی ئەو زیندانییە سیاسییە ، لەگەڵ کەلوپەلەکە دوو زیندانیی دیکە بەناوەکانی “عەلی مەشهەدی کازم “و “شارام پوور مەنسووری” تاڵان دەکەن. دوایی کە ئەم سێ زیندانییە سیاسییە بەم کردەوە نایاساییە ئیعتراز دەکەن، بەتوندی لەلایەن هیزەئەمنیەکانی زیندانەوە سزا دەدرێن.