محەممەدی یەزدی بەرپرسی شورای باڵای کۆڕی مەلایانی حەوزەی علمیەی قوم خوازیاری بەشداریی نەکردنی ئێرانە لە کێبەرکیی فۆتباڵ بەرانبەر بە کووریای باشوور.
تیمی فۆتباڵی ئیران لە چوارچێوەی کێبەرکێیەکانی سەرەتایی جامی جیهانی٢٠١٨ی رووسیا دەبێ رۆژی سێشەممە ٢٠ڕەزبەر کە ڕیکەوتە لەگەڵ ٩ی موحەڕەم لە گەڵ کووریای باشوور یاری بکات.
بۆیە بەشیک لە مەلایانی بناژۆخواز خوازیاری بەڕیوەنەچوونی ئەم کێبەرکییەن بەهۆی هاوکات بوونی لەگەڵ رۆژانی ماتەمینی مانگی موحەڕرەم.
مەهدی تاج زادە بەرپرسی فدراسیۆنی فۆتباڵی ئێران رایەگەیاند؛ کە بە نیسبەت جێگۆڕینی ڕیکەوتی یاری فۆتباڵی ئێران وکووریا چەندین جار دانیشتنمان هەبوو وتەنانەت هەرەشەی ئەوەشمان کردوە کە ئەم خولە لە یارییەکان جێدەهیڵێن بەڵام تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەندامیی شوڕای باڵای کۆڕی مەلایانی قوم لەم بارەوە گوتویەتی؛ دەبی هەموو باوەرمەندان ومەلایانی یاینی لەم بارەوە هەڵویستیان هەبێ چونکە ” لە ئەگەری گوڵ لێدانی ئێران خۆ ناتوانین پێش لە خەڵک بگرین کە خوشحاڵ نەبن، خۆشحاڵی خەڵکیش لە رۆژانی ماتەمینی موحەڕەم شکاندنی حورمەتەکانە.”
لەم بارەوە تاج زادەش رایەگەیاندوە کە تیمی ئێران بە ئاڵای رەش دەچێتە ستادیۆم وتێچووی مادییەکەشی هەرچێک بێ دیبژێرین. ئەمە لەکاتێکدایە کە پێی یاسای فیفا کەڵک وەرگرتن لە نمادە ئایینیەکان لە کێبەرکییەکانی فۆتباڵ قدەغەیە، و تێکەڵکردن سیاسەت وبیری ئاینی لەگەڵ چالاکییە وەرزشییەکان لەمێژە ناڕەزایەتی رێکخراوە وەرزشییەکانی لێکەتووتەوە، سازمانی جیهانی وەرزش بەنیسبەت بەڕێوەچوونی حووکمی ئێعدام لە یاریگە و وەزشگاکانی ئیران لەم بارەوە بەتوندی هەڵویستی گرت ونارەزایەتی دەربڕی.