لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لە ئێران سەرلە نوێ ململانێیە سیاسییەکان لە نێوان دووباڵی بناژۆخوازو ریفۆرمیستەکان سەری هەڵداوە. لەم پێوەندییەدا دوابەدوای مقۆمقۆی بریاری خۆکاندید کردنەوەی ئەحمەدنەژاد هەر زوو لە لایەن رێبەری نیزام عەلی خامنەیی ئەو داواکارییەی ڕەت کرایەوە. کێشەی نێوانی ئەحمەدنەژاد و خامنەیی لەسەر لانەبردنی ئسفەندیار رەحیم مشائی لە پۆستی سەرپرشتیاری دادگوستەری سەری هەڵدا .
دواوبەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نارەزایەتی خامنەیی لە خۆ کاندید کردنی ئەحمەدینەژاد و هەروەها بڵاوکردنەوەی نامەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران و باس کردن کە نایهەوێت خۆی کاندید بکات بۆ خولی داهاتووی سەرۆک کۆماری لە ئێران. ئەحمەد جەننەتی سەرۆكی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران لەم پێوەندییەدا بەشداریكردنی مەحمود ئەحمەدینەژاد بۆ ھەڵبژاردنەكانی سەرۆككۆماری ئێران بە نانەوەی ئاژاوەیەكی نوێ ناودەبات و دەستخۆشی لە عەلی خامنەیی رێبەری ئێران دەكات بۆ قەدەغەكردنی بەشداری ئەحمەدینەژاد لە ھەڵبژاردنەكاندا.
شایانی باسە کە ئەحمەدی نەژاد بە پاڵپشتی وهاوئاهەنگی لە گەڵ رێبەری نیزام وهیزەئەمنییەکان توانی بەساختە کردنی دەنگ لە خولی پێشووی هەڵبژاردنەکان بۆ جاری دووهەم ببێتە سەرۆک کۆماری ئێران.