دوو چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی كامیاران به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له لایه‌ن دادگای شۆڕش له‌م شاره بانگ كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگریی له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نیی دوو كه‌س به ناوه‌كانی ئه‌مید ئه‌حمه‌دی و مێهرداد سه‌بووری له لایه‌ن دادگای شۆڕش له شاری كامیاران بانگ كرا و قه‌راره به‌م زووانه ده‌ادگایی بكرێن.
مێهرداد سه‌بووری ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و ئومید ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، ڕۆژی ٣٠ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ به بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی دادگا له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه ئیتلاعات پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌یان و بردنی كه‌لوپه‌له تایبه‌تییه‌كانیان بۆ خۆشیان ده‌سبه‌سه‌ر كران.
ئه‌م دوو چالاكه مه‌ده‌نییه له‌گه‌ڵ ئارام محه‌ممه‌دی و شاهۆ سادقی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی جیهانیی كرێكار له‌م شاره ده‌سبه‌ر كرابوون، ڕۆژی ٥ی جۆزه‌ردان به دانانی بارمته ئازاد كران.
شایانی باسه كه مێهرداد سه‌بووری له ئه‌ندامانی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدانی پێكهێنانی ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری كه پێشتریش به هۆی چالاكبوون له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مافی كرێكاران ماوه‌یه‌ك له زیندان كرا.