ڕاپۆرتی دیوانی لێپێچینه‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی “مووچه نائاساییه‌كان”ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی له ئێران له سه‌حنی ئاشكرای مه‌جلیس خوێندرایه‌وه.
ئه‌م ڕاپۆرته له‌سه‌ر داوای مه‌جلیسی شورای ئیسلامی و پاش ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش ئاشكاربوو كه مووچه‌ی نائاسایی و فیشی بانكیی كۆمه‌ڵێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی پیشه‌سازی، بانك و بیمه ده‌ستی پێكرد، له لایه‌ن دیوانی لێپێچینه‌وه‌كانی ئێران ئاماده كراوه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ٣٩ كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌ران و كاربه‌ده‌ستان مووچه‌ی زیاتر له ٢٠ میلیۆن تمه‌ن وه‌رده‌گرن. مووچه‌ی گشتیی زیاده له ٢٠ مییلۆن تمه‌ن بۆ ٣٩٧ كه‌س نزیك به ٢٣٤ میلیارد ریاڵ بووه. هێندێك له به‌ڕێوه‌به‌ران پاداشتی ٥/٣ میلیارد ریاڵیان وه‌رگرتووه. ١٠٤ كه‌س له به‌ڕێوه‌به‌ران بڕی زیاتر له ٣٢٣ میلیارد ریاڵیان وام به سوودی كه‌متر له سه‌دی 5 وه‌رگرتووه. له‌م ڕێژه‌یه ٣٨٢ له سه‌دی گشتی وامه وه‌رگیراوه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌م ١٠٤ كه‌سه دراوه.
پاش خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی دیوانی لێپێچینه‌وه، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی مه‌جلیسی شواری ئیسلامیی ئێران گوتی: ده‌بێ ئه‌م پارانه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێندرێنه‌وه و پێداچوون به‌دوای ئه‌م لادانانه بكرێ.
شایانی باسه كه ئه‌م ڕاپۆرته له ٣ به‌شی مووچه نائاساییه‌كان، پاداشته نائاساییه‌كان و وامه نائاساییه‌كان پێك هاتووه.