لە درێژەی چالاکیی فەرهەنگیی وئەدەبییەکان لە رۆژهەلاتی کوردستان جیژنی فێرکردنی ١٠٠٠کەسی ڕێنووسی کوردی لەشاری بانە بەبەشداری بەربڵاوی خەڵک بەڕێوەچوو.
سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە١١ڕەزبەر ئەنجوومەنی فەرهەنگی ،کۆمەڵایەتی “نۆژین” ی بانە رێورەسمێکی بەبۆنەی سەرکەوتنی هەزارکەس لە قوتابیانی فێرگەی رێنووسی کوردی بە هاوکاری گرووپی هەڵپەرکێ نیشتمان بەڕێوەبرد و لەم ئاهەنگە فەرهەنگیی وهونەرەییەدا کۆمەڵێک بەڕچاو لە خەڵكی شاری بانە و شارەکانی دیکە کوردستان تێدا بەشداربوون.
لەم جێژنەدا لە خزمەتی ماندوویینەناسانەی دوو چالاک ونووسەری بواری وانە و وشەی کوردی مامۆستا ئەتانەهایی ومامۆستا عەدنان بەرزەنجی رێزگیرا.
شایانی باسە فێرگەی رێنووسی کوردی ساڵانێکە لەسەردەستی چالاکانی ئەدەبیی وفەرهەنگی لەشارەکانی کوردستان بەباشترین شێوە بەڕێوەدەچێ و توانیویەتی لەماوەی چەند ساڵ خزمەتێکی بەبایەخ وگرینگ بکات بە زمان وئەدەبی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان.