بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان لە رۆژی شەممە ١٠ی ڕەزبەر لە لایەن پاسگای چۆمان لە بانە تەقە لە لاوێک دەکرێ و دەکوژرێ.
مەهدی مورادی کوری ئەحمەد شوفیری ماشین و کاسبکاری خەڵکی گوندی بڵەسەن سەربەشاری بانە دوێنی شەممە دەکەوێتە بەردەستڕێژی گوللەی هێزەکانی رێژیم و بە توندی بریندار دەبێ و بە هۆی سەختی وکاریبوونی برینەکانی لە نەخۆشخانەی سنە گیانی لە دەستدەدا.
تەقەی ڕاستەوخۆ کردنی هێزەچەکدارەکانی رێژیم لە سەرسنوور چەند ساڵیکە لە شارە سنوورییەکان بۆتە تراژدیا و رۆژ نیە هەواڵی لەو چەشنە بڵاونەبێتەوە. سەرەڕای مەحکووم کردنی ئەم کردەوە لایەن چالاکان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، بەرپرسانی ئەمنی وئینتیزامی رێژیم لەم بارەوە وڵامدەرنین وخۆیان بە بەرپرس نازانن.