بۆ حەوتوویەک دەچێ ژمارەیەک چەکداری کوردی سەر بە ڕێژیم لە ناوچەی شنۆ بە نیشانەی سووکایەتیی فەرماندەری سوپای پاسداران “یوسف عەبدی”، چەکیان داناوە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ژمارەیەک چەکداری کوردی خەڵکی ناوچەی شنۆ، کە نیازی چەک دانانیان هەبووە، لە بنکەی فەرماندەیی سوپای پاسداران لە گەڵ “یوسف عەبدی” فەرماندەری سوپای پاسداران لە ناوچەی شنۆ، دەبێتە دەمبەدمەیان. فەرماندەری سوپا سووکایەتی دەکا بە هەر چەکدارێکی کورد کە بیهەوێ چەکی کۆماری ئیسلامی دابنێ . چەکدارە کوردەکانیش دژی دەوەستنەوە و لەم سووکایەتیکردنەی وەجواب دێن و چەکەکانیان بە سەر ڕێژیم دادەنەوە. نزیکەی حەوتوویەکە کاربەدەستانی سوپا گوشاریان خستووەتە سەر ئەو چەکدارە کوردانە بۆ ئەوەی چەکەکانیان هەڵ بگرنەوە بەڵام ئەوان هەر وا لە سەر بڕیاری خۆیان سوورن و تەسلیمی ئەو داوایەی سوپای پاسداران نەبوونەوە.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، گەڕانەوەی چەکدارەکوردەکانی سەربە ڕێژیم بۆ باوەشی گەلەکەیان و پشتکردنیان لە خەیانەت و خۆفرۆشی، بە کردەوەیەکی ئازایانە و دروست دەزانێ و هیوای وایە هەموو ئەو کەسانەی لە بەر هەر هۆیەک کەوتوونە داوی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و بۆپووڵ و پارە چەکی ئەو ڕێژیژەیان هەڵگرتوە ودژایەتی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردستان دەکەن، واز لەو رابردووە پڕ شوورەییە بێنن و ئابڕووی خۆیان بکڕنەوە